ئادار 21, 2021 13:55 Asia/Tehran
  • تەقینەوەی تیرۆریستیی لە سەراوانی سیستان و بەلووچستان، کەسێک کوژرا

قرارگای ناوچەیی ھێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ، باسی رودانی تەقینەوەیەکی تیرۆریستیی لە شاری سەراوانی پارێزگەی سیستان و بەلووچستان دەکات کە کوژراوێکی لێکەوتەوە .

بە پێی راپۆرتی ئێران پرێس ، قرارگای ناوچەیی ھێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئەمڕۆ یەکشەممە بە دەرکردنی ئاگاداریەک رایگەیاند لە شاری سەراوانی سیستان و بەلوچستان لە باشووری رۆژھەڵاتی ئێران تەقینەوەیەکی تیرۆریستیی روویدا کە کوژراوێک و سێ برینداری لیکەوتەوە. 

لە ئاگاداریەکەدا ھاتووە تاقمە تیرۆریسیتەکانی سەر بە زۆردارانی جیھانیی لە ھەنگاوێکی رەشەکوژانەدا لە گۆڕەپانێکی شارێکی سەراوان بە تەقینەوەی تیرۆریستیی بوونە ھۆی کوژرانی کەسێک و برینداربوونی سێ کەس لە شارومەندانی ئەو شارە . 

یەکێک لە بریندارانی ئەم رووداوە ئافرەتە . 

سەراوان لە پارێزگەی سیستان و بەلوچستان لە دوورایی 343 کیلۆمەتریی  باشووری رۆژھەڵاتی زاھیدان ناوەندی پارێزگەی سیستان و بەلوچستان و لە دراوسێیەتی  وڵاتی پاکستان ھەڵکەوتووە . 

سەرپەیڤ