ئادار 21, 2021 17:21 Asia/Tehran
  • رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی : دەسپێکی ساڵی  1400بە حوکەمڕانیی لەسەر بنەمای سەربەستیی و دەنگی خەڵکە

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی لە وتاری یەکەم رۆژی جەژنی نەورۆزی خۆی لە گەڵ خەڵک بە شێوەی ئۆنلاین بوو وێڕای پێکگرتنی چوونە نێو ساڵی 1300 و 1400 ، فەرمووی ساڵی 1300 ، دەسپێکی دیکتاتۆریەتی رەزاخان بوو کە بە کودیتای ئینگلیسیی ئەنجام بوو ، بەڵام دەسپێکی ساڵی 1400 ، ھەڵبژاردنە کە دەسەڵاتداری لەسەر بنەمای سەربەخۆیی و دەنگی جەماوەرە .

بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی khamenei.ir،رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی رۆژی یەکشەممە لە وتاری ئۆنلاینی خۆی دا فەرمووی لە ساڵی 99 کە بازدانی بەرھەمھێنان ناودێر کرابوو لە بەشە گرنگەکانی بەرھەمھێنان پێشکەوتنی ھەبوو و لە ھەندێ حاڵەت دا بازدانیش بووە . 

بەڕێزیان ھەروەھا جەختی کردەوە حەڕەکەتی بەرھەمھێنان دەبێ درێژەی ھەبێ و لەمپەرەکانی بەرھەمھێنانیش دەبێ ھەڵگیرێ . 

بەشە گرنگەکانی وتەکانی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی دواتر بڵاودەکرێتەوە . 

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی رۆژی رابردوو لە پەیامی نەورۆزی دا ، دروشمی ساڵی 1400ی،  بەرھەمھێنان ، پشتگریەکان و لادانی بەربەستیەکان راگەیاند . 

سەرپەیڤ