ئادار 22, 2021 08:26 Asia/Tehran
  • دەنگدانەوەی وتاردانی نەورۆزیی رێبەری باڵای شۆڕش لە میدیاکانی جیهاندا

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی سەرلەئێوارەی رۆژی یەکشەممە یەکەمی خاکەلێوەی١٤٠٠ بەبۆنەی گەیشتنی ساڵی نوێ راستەوخۆ لەگەڵ گەلی بەشەڕەفی ئێران قسەی کرد کە وەک هەمیشە بەشگەلێکی وتەکانی بەڕێزیان کەوتە بەر سەرنجی میدیاکانی جیهان.

ماڵپەڕی کەناڵی بلومبرگ بەئاماژە بەو بەشە لە قسەکانی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی سەبارەت بەوەی کە ئێران هیچ پەلەی نییە بەرامبەر ڕێگاچارەی پێشنیارکراو لەبارەی پرسی ڕێککەوتنی ناڤۆکی، نووسی: ڕێبەری ئێران وشداریی بە ئەمریکا دا کە سیاسەتی ئێستای ئەو وڵاتە سەبارەت بە کۆماری ئیسلامی، شکست دێنێ مەگەر ئەوەی کە بایکۆت و گەمارۆکان بەشێوەی کارا و بەتەواوەتی هەڵگیرێن.

هەواڵدەریی رۆیتەرزیش بەئاماژە بە بەشێک لە وتەکانی مەقامی مەزنی ڕێبەری سەبارەت بە پەیمان شکێنیی ئەمریکییەکان لە رێککەوتنی ناڤۆکی دا، نووسی: ئایەتوڵڵاعوزما خامەنەیی لە وتاردانێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند کە ئەمریکییەکان لەسەر کاغەز وتیان کە گەمارۆکان هەڵدەگیرێن بەڵام بەکردەوە گەمارۆکانیان هەڵنەوەشاند. وادەی ئەوان هیچ بایەخێکی بۆ ئێران نییە.

هەواڵدەریی فەڕانسەش ڕایگەیاند: ئایەتوڵڵا خامەنەیی بەئاماژە بە  رێککەوتنی ناڤۆکی رێککەوتنی ناڤۆکی ڕایگەیاند کە سیاسەتی وڵات سەبارەت بە تەعامول لەگەڵ لایەنەکانی رێککەوتنی ناڤۆکی و خودی رێککەوتنی ناڤۆکی ڕوون وئاشکرایە. ئەو بابەتە پێویستی بەوەیە کە ئەمریکییەکان دەبێ گەمارۆکان هەڵوەشێنن وئەوکات ئێمە دەس دەکەین بە تاقیکردنەوەی راستییەکان و بێتوو بەڕاست گەمارۆکان هەڵوەشێندرێن ئینجا ئێمەش دەگەڕێینەوە سەر بەڵێنەکان.

سەرپەیڤ