ئادار 28, 2021 22:07 Asia/Tehran
  • رەزامەندی نیشاندانی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی لە گەڵ لێبوردن یان کەمکردنەوەی سازای ژمارێک لە مەحکومان

لە سەروبەندی ساڵھاتی لەدایکبوونی حەزرەتی مەھدی(دخ) ، رێبەری بڵاای شۆڕشی ئیسلامیی لە گەڵ لێبوردن یان کەمکردنی سزای ژمارێک لە مەحکومان رەزامەندیی نیشاندا .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ، لە سەروبەندی ساڵھاتی لەدایکبوونی حەزرەتی مەھدی(دخ) و 12 ی خاکەلێوە ساڵھاتی دامەزرانی کۆماری ئیسلامیی ، ئایەتوڵڵا خامنەیی رێبەری باڵای شوڕشی ئیسلامیی لە گەڵ لێخۆشبوون و کەمکردنی سزای ھەزار و 849 کەس لە مەحکومانی  دادگا جیاجیاکانی ئێران رەزامەندیی نیشاندا . 

پێشنیاری لێخۆشبوون یان کەمکردنی سزای ئەم مەحکومانە لە لایەن ئیبراھیم رەییسی سەرۆکی دەسەڵاتی دادڤانی ئێران و بە پێی بەندی 11 ی بڕگەی 110 ی یاسای بنەڕەتیی ئێران ، درا بە رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی و رەزامەندی لەسەر کرا . 

سبەی دوشەممە 15 ی شەعبانی 1442 ی کۆچی ، رێکەوتە لە گەڵ ساڵھاتی لەدایکبوونی حەزرەتی مەھدی(دخ) دوازدەھەمین ئیمامی شیعەکان. 

سەرپەیڤ