ساڵحی: بنبەستی رێککەوتنی ناڤۆکی خەریکە دەشکێ
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران بە ئاماژەدان بەمەکەبنبەستی رێککەوتنی ناڤۆکی ڕوولە شکانە وتی: ئەمە کە مژاری وتووێژەکان لەمەڕ بەرجام چووەتە قۆناخی تەکنیکیەوە و لە کێشە سەرەتاییەکان تیپەڕیوە، بە مانای شکانی چەبەستوویی سەرەتایی و مەسەلەیەکی " مزگێنی بەخشە" .
عەلی ئەکبەری ساڵحی سەرۆکی ڕیکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران وتی: بڕیارە حەوتەی داهاتوو لە ڤیەن لە ئاستی تەکنیکی باس بکرێت وپرس ومەسەلەی تەکنیکی ، باسی تەوەرەیی رێککەوتنی ناڤۆکی لە بواروبەستێنی پرس ومەسەلەی مافەوانی وسیاسی دایە.
سەرۆکی رێکخراوی وەزەی ئەتۆمیی ئێران گوتیشی : دانیشتنی رۆژی ھەینی کۆمیسیۆنی رێککەوتنی ناڤۆکی ، وایکرد بەستەری سیاسی و مافەوانیی بخوێندرێتەوە .
دانیشتنی کۆمیسیۆنی رێککەوتنی ناڤۆکی رۆژی ھەینی بە سەرۆکایەتی ئێنریک مورا جێگری سکرێتری گشتیی ئاژانسی ھەنگاوی دەرەکیی یەکیەتی ئەوروپا بە نوێنەرایەتی لە جۆزێپ بورێڵ رێکخەری رێککەوتنی ناڤۆکی بەڕێوەچو و سیەد عەباس عێراقچی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران سەرۆکایەتی شاندی ئێرانیی لە ئەستۆ بوو .
لەم دانیشتنەدا ئامادەبوان لە بارەی ئاسۆی ئەگەری گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ رێککەوتنی ناڤۆکی و دڵنیابوون لە جێبەجێکرانی بە تەواوەتی و کاریگەریی ئەم رێککەوتنەیان تاووتوێ کرد .