نیسان 04, 2021 07:53 Asia/Tehran
  • فەرماندەی ھێزی زەوینیی سپای پاسداران: هەر جموجوڵێک لە سنوورەکانی باکووری ڕۆژاوا لە ژێر چاوەدێری دایە

فەرماندەی هێزی زەوینی سپای پاسداران وتی: هێزەکانی ئیتلاعات و فەرمانبەرانی هێزی زەوینی سپا، هەموو جوڵانەوەکانی سنوورەکانی باکووری ڕۆژاوا چاوەدێری دەکەن .

 

بە پێی هەواڵی  ئاژانسی مێهر، سەردار محەمەد خاکپوور فەرماندەی هێزی زەوینی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی  ، باسی ئامادەیی تەواوی سنووروانانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پاراستنی سنوورەکانی کرد و وتی: لە بەسەرکردنەوەیەک دا هێزەکان و جیهازاتی سنوورەکان ئامادەیی تەواویان بۆ پاراستنی سنوور هەیە.

نابراو بە ئاماژە بەوەی کە هێزەکان ئامادەیی پاراستنی ناوچەیان هەیە، ڕایگەیاند: دۆخی سنوورەکانی ئێران بە تایبەت سنوورەکانی باکووری ڕۆژاوا و ئازەربایجانی رۆژاوا باشە و هێزەکانی ئیتلاعات و فەرمانبەرانی هێزی زەوینی سپا هەموو ئەرکی خۆیان بۆ پاراستنی سنوورەکان جێبەجێ دەکەن.

سەرپەیڤ