نیسان 04, 2021 08:51 Asia/Tehran
  • سەرۆک وەزیرانی کۆریای باشوور سەردانی ئێران دەکات

سەرۆک وەزیرانی کوریای باشوور حەوتەی داھاتوو بۆ چاوپێکەوتنی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی و پرس و راوێژ لە بارەی رەوشی نەوتبەرە راگێراوەکەی ئەو وڵاتە سەردانی تاران دەکات .

ھەواڵدەریی فارس بە گێڕانەوە لە میدیاکانی کۆریای باشور رایانگەیاند ، چۆنگ سیە کیۆن سەرۆک ەزیرانی کۆریای باشوور دوای کۆتایی ھاتنی پرۆسەی ھەڵبژاردنی سەرلەنوێی وەک سەرۆک وەزیرانی ، حەوتەی داھاتوو 11 ی نیسان بۆ وتووێژ لە گەڵ کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەوان حەسەن روحانی سەرۆک کۆمار لە بارەی ئازاد کردنی گەمی نەوتبەری ھانکۆک چیمی و کەپتانەکەی سەردانی ئێران دەکات . 

ماڵپەڕی ئێس بی ئێس- ی کوریای باشوور لە راپۆرێک بانگەشەی ئەوەی کردووە بە دوای راوێژکاریەکان دا ، ئازاد کردنی گەمیە کۆریەکە پێی ناوەتە قۆناغی دواجار و لەبەر ئەوە چۆنگ خۆی سەردانی تاران دەکات . 

سێ مانگ لەمەوبەر نەوتھەڵگری کۆریای باشوور بە ناوی ھانکۆک چیامی کە لە بەندەری جوبەیلی عەرەبستانەوە لە کەنداوی فارس لە گەڕان دابوو ، بە ھوی پێشێلکردنی پەیتاپەیتای یاساکاکانی ژینگەپارێزی ، لە لایەن ھێزی دەریایی سپای پاسدارانەوە راگیرا . ئەم گەمیە 7 ھەزار و 200 تەن مادەی شیمیایی نەوتیی پێبوو .

سەرپەیڤ