نیسان 06, 2021 17:10 Asia/Tehran
  • جێگری فەرماندەری لقی قودسی سپای پاسداران: بەم زووانە دەرپەڕێندرانی ئەمریکییەکان لە ناوچەکە دەبینین

جێگری فەرماندەری لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتی: ساڵی ١٤٠٠ لە پشتی خودا، دەستپێکی گۆڕانکارییەکی گەورەو شۆڕشێکی جیھانییە بۆ توانەوەو لەنێو چوونی ھێزە ئیستیکباری و دژی دین و دژی مرۆڤیەکان و دەرپەڕاندنیان لە ناوچەکە.

سەرداری سەرتیپی پاسدار «سەیید موحەممەد حیجازی» جێگری فەرماندەری لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە یەکەم کۆبوونەوەی فەرماندەران و کارگێڕانی لقی قودس لە ساڵی ١٤٠٠ لە بارەی ھەوڵی بێ ئەنجامی ئەمریسکییەکان بۆ مانەوە لە عێراق دا وتی: دوژمنانی ئیسلام و بە تایبەت ئەمریکاو ئیستیکباری جیھانی دەیانویست لە عێراق دا دەنگی خەڵک ببڕن و خۆڕاگریی گەلی عێراق تێک بشکێنن ھەتا لەوێ دا بمێننەوە، کەچی سەرنەکەوتن.

وتیشی: سەرۆک کۆماری ئەمریکاش لە ماوەی ڕۆزانی ڕابردوو ڕایگەیاند کە ویلایەتە یەکگرتووەکان خەریکی کەم کردنەوەی ژمارەی ھێزەکانیەتی لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیاو بۆ ئەوەی کە ئابڕووی خۆی بپارێزێت و ھەنگاوەکانی گەلانی ناوچەکە بە کەم بایەخ بنوێنێ، ڕایگەیاند کە سیستێمێکی پاتریۆتی لە عەرەبستان بردووەتە دەرەوە.

سەرداری سەرتیپی پاسدار «سەیید موحەممەد حیجازی» وتیشی: ئەمە دەستپێکی کشانەوەو وەدەرنانیان لە ناوچەکەیەو ئەمە خواستی اێبڕاوانەی گەلانە لەپاش شەھید کردنی سەرداری دڵان شەھید سولەیمانیی خۆشەویست لە لایەن ڕژێمی چەپەڵی ئەمریکاوە کە دیارە بەم زووانە دەرپەڕێندرانی ئەمریکییەکان لە ناوچەکە دەبینین

سەرپەیڤ