دەست پێ بوونی دانیشتنی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام
لێژنەی ھاوبەشی بەرجام بە ئامادە بوونی نوێنەرانی ئێران، ئاڵمانیا، فەرەنسا، بریتانیا، ڕووسیا، چین و یەکێتیی ئەورووپا بە ڤییەنا دەستی پێ کرا.
لێژنەی ھاوبەشی بەرجام بە ئامادە بوونی یاریدەران و کارگێڕانی سیاسیی وەزیرانی کاروباری دەرەوەی ئێران، ئاڵمانیا، فەرەنسا، بریتانیا، ڕووسیاو چین و «ئێنریکە مۆرا» بە نوێنەرایەتی لە لایەن بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا ڕۆژی سێ شەممە لە ڤیەنا دەستی پێ کرا.
بەرلە دەستپێکی دانیشتنی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام ، ڕاوێژێکی چڕوپڕ لە نێوان شاندە جۆربەجۆرەکان لە ڤییەنا لە ئاردا بوو.
«سەیید عەبباس عەراقچی» یاریدەری سیاسیی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران لەگەڵ سەرۆکی شاندەکەی چین و سەرۆکی شاندی ڕووسیا دیداری کرد.
«عەراقچی» ھەروەھا لەگەڵ «ئێنریکە مۆرا» ڕێکخەری یەکێتیی ئەورووپا و سەرۆکی لێژنەی ھاوبەش دا دیدارڕی کردو دوایین ھەنگاوو شێوازی ڕاپەڕاندنی ھاوپەیوەند بە بەرپاکرانی لێژنەی ھاوبەشیان لێکدایەوە.
«عەلی ڕەبیعی» وتەبێژی دەوڵەتی ئێران، بە دەربڕینی ئەمەی کە کۆبوونەوەی ڤییەنا دەرفەتێکە بۆ بیروڕاگۆڕینەوە لەمەڕ گەڕانەوە بۆ بەڵێنمەندییەکانی بەرجام، وتی: ھیچ دانوستانێک لە نێوان نوێنەرانی ئێران و ئەمریکا ئەنجام ناگرێت.