نیسان 06, 2021 19:45 Asia/Tehran
  • جەختی وەزیرانی بەرەڤانیی ئێران و تاجیکستان لە سەر پەرە پێ دانی ھاوکارییەکان

وەزیری بەرەڤانیی ئێران لە دیدار لەگەڵ وەزیری بەرەڤانیی تاجیکستان وتی: ھەردووک وڵات دەتوانن بارستایی زۆر بۆ پەرە پێ دانی پەیوەندییەکانیان بەدی بھێنن.

ئەمیری سەرتیپ«ئەمیر حاتەمی» وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دیدارەکەدا ئامادە بوونی ژەنراڵ  «شیرعەلی میرزا» وەزیری بەرەڤانیی تاجیکستان و شاندەکەی ھاوڕێی لە وەرزی جوانی بەھارو ڕۆژانی «جێزنی کەونارایی نەورۆز» لە کۆماری ئیسلامیی ئێرندا بە متفەڕک زانی و وتی: بە ھیواین ھەروەک دەستپێکی وەرزی تازە بین لە پەیوەندی و ھاوکاریی دووقۆڵی لەگەڵ دۆستان و برایانی تاجیک دا.

وەزیری بەرەڤانی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە لەماوەی ساڵانی ئەم دواییە کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرباری بایکۆتی ملھوڕانەو گوشارە قورسەکان لە جۆربەجۆرەکان دا پێشکەوتنی بەرچاوو فراوانی ھەبووە، وتیشی: بەختەوەرانە لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٠ بایکۆتی چەکەمەنیانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پێی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشت کۆتایی پێ ھات و ئێمە لە بواری ھەناردەی کەل و پەل و کەرەستەی بەرەڤانیەوە ھیچ گرفتێکمان نییە.

ئەمیر حاتەمی جەختی کرد: کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەڵوێستی چارەسەر کردنی گرفت و کێشەکانی ناوچەکە بە بەشداریی خودی وڵاتانی ناوچەکە بۆ چەسپاندنی سەقام و ئاشتی ، گەلێک لە سەری گران کەوتووە کە گرینگترین و ھەڵبەت قەرەبوو نەکراوترینیان شەھیدکرانی «سەردار سولەیمانی» پاڵەوانی خەباتی دژی تیرۆریزم و توندئاژۆیی بووە.

ژەنراڵ  «شیرعەلی میرزا» وەزیری بەرەڤانیی تاجیکستانیش لە دیدارەکەدا وێڕای خۆشحاڵی دەربڕین لە ھاتنی بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران، خواستی وڵاتی تاجیکستانی لەمەڕ پەرە پێ دانی ھاوکاریی سیاسی، سەربازی ، بەرگریکارانەو ھاوکاریی ھەمەلایەنە لەگەڵ ئێرانی ئیسلامی دابە شێلگیرانە زانی  و وتیشی: ھاوتەریب لەگەڵ پێشینەی پەیوەندییە مێژووییەکانی ھەردووک وڵات توانیومانە بە سەرنجدانی ھاوبەشیی فراوانی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی بە دەستھاتگەلێکی باش و بەکەڵکی ستراتژیانە بگەین.

ژەنراڵ «شیرعەلی میرزا» وەزیری بەرەڤانیی تاجیکستان ھاوکارییەکانی ھەردووک وڵاتی لە بارەی دامەزراندنی ئاشتی، سەقام و ئاسایشتی ناوچەکە بە گرینگ زانی و وتیشی: گێرەوکێشە و ناھێمنییەکانی ئێستا لە ناوچەکە ھاوکارییەکانی دوو وڵاتی لە بەرنگار بوونەوەی تیرۆریزم ، خەباتی دژی قاچاخی ماددە ھۆشبەرەکان و ھەروەھا پەرە پێدان و پتەوکردنەوەی ئاسایشتی ناوچەکەو جیھان دەکات بە دوو ھێندە.

سەرپەیڤ