نیسان 06, 2021 20:59 Asia/Tehran
  • کۆتایی ھاتنی خولی یەکەمی دانوستانی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام

خولی یەکەمی دانوستانی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام لە شاری ڤییەنای پێتەختی وڵاتی نەمسا بە ڕێککەوتن لە بارەی بەردەوام کرانی ڕاوێژەکان لە ئاستی کارناسان، کۆتایی پێ ھات.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، خولی یەکەمی کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆی ھەژدەھەمین دانیشتنی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام کە لە شاری ڤییەنا بەرپا کرا، ئەمڕۆ سێ شەممە بە ڕێککەوتن لە بارەی بەردەوام کرانی ڕاوێژەکان لە ئاستی کارناسان، کۆتایی پێ ھات.

بە پێی ئەم ڕێککەوتنە، دوو دانیشتنی کارناسیی ھاوتەریب لە نێو ئەندامانی  لێژنەی ھاوبەشی بەرجام بۆ ڕاوێژی تەکنیکی لە بواری ھەڵگیرانی بایکۆتەکان و تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی بەڕێوە چوو.

ئەم دانیشتنە کارناسیانە بڕیارە، تاوتوێی بوارە تەکنیکییەکان و وردیاتی پەیوەست بە ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان و پرسی ناڤۆکی بکات و دەرەنجامی ئەو ڕاوێژانەشی بە ئاگاداریی لێژنەکە بگەیەنێت.

«سەیید عەبباس عەراقچی» سەرۆکی شاندەکەی ئێران لەم دانیشتنانەی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام پێی داگرت، ھەڵگیرانی بایکۆتەکانی ئەمریکا، یەکەم و ئەوبەرترین ھەنگاوە بۆ بووژاندنەوەی بەرجام و کۆماری ئیسلامیی ئێران تەواو ئامادەیە بۆ ئەوەی ھەر کە بایکۆتەکان ھەڵگیران و لەپاش تاقیکردنەوە، ھەنگاوی قەرەبوو کارانەی ناڤۆکیی خۆی ڕاگرێت و بۆ ڕاپەڕاندنی تۆکمەواەواوی بەرجام بگەڕێتەوە.

دانیشتنی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام بە ئامادە بوونی یاریدەران و کارگێڕانی سیاسیی وەزیرانی کاروباری دەرەوەی ئێران، ئاڵمانیا، فەرەنسا، بریتانیا، ڕووسیاو چین و «ئێنریکە مۆرا» بە نوێنەرایەتی لە لایەن بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا ڕۆژی سێ شەممە لە ڤیەنا دەستی پێ کرا.

«عەلی ڕەبیعی» وتەبێژی دەوڵەتی ئێران، بە دەربڕینی ئەمەی کە کۆبوونەوەی ڤییەنا دەرفەتێکە بۆ بیروڕاگۆڕینەوە لەمەڕ گەڕانەوە بۆ بەڵێنمەندییەکانی بەرجام، وتی: ھیچ دانوستانێک لە نێوان نوێنەرانی ئێران و ئەمریکا ئەنجام ناگرێت.

سەرپەیڤ