نیسان 09, 2021 04:58 Asia/Tehran
  • ئەمیر حاتەمی: سەرچاوەی ھەڕەشەو گوڕەشەکانی ناوچەکە، دەستوەردانە واوەناوچەییەکانە

وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە دیدار لەگەڵ ھاوتای تاجیکیەکەی پێی داگرت: سەرچاوەی ھەڕەشەو گوڕەشەکانی ناوچەکە، دەستوەردانە واوەناوچەییەکانە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، ئەمیری سەرتیپ «ئەمیر حاتەمی»  وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕۆژی پێنج شەممە لە کۆتایی دووھەمین خولی دانوستانی لەگەڵ ژەنراڵ «شیرعەلی میرزا» وەزیری بەرەڤانیی تاجیکستان وتی: ھەردووک وڵات نەیاری ئەو ھەڕەشەو گوڕەشە تیرۆریستیانەن کە بەگشتی لە دەستوەردانی واوەناوچەییەوە سەرچاوە دەگرن.

بە وتەی ئەمیری سەرتیپ حاتەمی، لە دانوستانی لەگەڵ وەزیری بەرەڤانیی تاجیکستان پابەتگەلی جۆربەجۆری دوولایەنە، ناوچەیی و نێونەتەوەیی تاتوێ کراوە.

وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، جەختی لەوەش کردەوە کە ئێران و تاجیکستان خاڵی ھاوبەشی مێژوویی، کلتووری، ئایینی و بەتایبەت شارستانیەت و زمانەوانیی تایبەتییان پێکەوە ھەیە، لە ئەنجام دا بەستێنی ھەرەباش بۆ پەرە پێدانی ھاوکاری لە ھەموو بوارەکان بەتایبەت ئاسایشتی و بەرەڤانی لە ئاردایەو

وەزیری بەرەڤانی تاجیکستانیش لە ڕادەربڕینێکدا وێڕای ستایش کردنی میوانداریی لایەنی ئێرانی، وتوویەتی: لە نزیکەوە لە گەڵ بەشێک لە دەستکەوت و تواناییەکانی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاشنا بووە.

ژەنراڵ «شیرعەلی میرزا» وتووشیەتی: پەرە پێ دانی ئاسایشت و بەرنگار بوونەوەی تاقمە تیرۆریستییەکان لە ناوچەکە لە گرێوی پەرە گرتنی ھاریکاریی ناوچەیی دا دەزانین و ھەروەھا ھاوکاریی نێوان دوو وڵاتی ئێران و تاجیکستانیش دەتوانی یارمەتیی ئاسایشتی ھەردووک وڵات بدات.

لە کۆتایی دانیشتنەکەدا لێک گەیین نامەیەکی ھاوکارییش لەنێوان ھەردووک لادا واژۆ کرا.

سەرپەیڤ