نیسان 09, 2021 16:36 Asia/Tehran
  • عەراقچی: ھەڵوەشانەوەی تەواوی بایکۆتەکانی ئەمریکا پێویستترین ھەنگاوە بۆ بووژاندنەوەی بەرجام

یاریدەری سیاسیی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ھەڵوەشانەوەی تەواوی بایکۆتەکانی ئەمریکای بە پێویستترین ھەنگاوە زانی بۆ بووژاندنەوەی بەرجام.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، دانیشتنی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام بۆ ڕاگەییشتن بە دەرھاویشتەی وتووێژەکانی کارگروپەکانی ھەڵگیرانی بایکۆت و پرسی ناڤۆکی ئەمڕۆ ھەینی لە ڤییەنای پێتەختی نەمسا دەستی پێکرا.

لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆ، نوێنەرانی یەکێتیی ئەورووپا وەکو ڕێکخەری کۆبووەنەوەکانی کارناسی، ئەندامانی لێژنەی ھاوبەشی بەرجامیان لە دەرەنجامی ڕاوێژی کارناسانی ئێران و وڵاتانی چوارو یەک ئاگادار کردەوە.

«سەیید عەبباس عەراقچی» یاریدەری سیاسیی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران، لەم دانیشتنەدا وێڕای پێداگرتن لە سەر خواستی کۆماری ئیسلامیی ئێرزان بۆ بەردەوام کردنی ھاوکاریی بەبڕشتانە وتیشی: ئەم بابەتە بەستراوەتەوە بە بینرانی خواستێکی سیاسیی بەبڕشتانەوە لە لایەن ئەندامانی بەرامبەرڕەوە، ئەگینا ھیچ ھۆکارێک بۆ بەردەوام کردنی دانوستانەکان بەدی ناکرێت.

وتیشی: ھەڵوەشانەوەی تەواوی بایکۆتەکانی ئەمریکا کە لە سەردەمی سەرۆک کۆماری ڕابردووی ئەو وڵاتە سەپێندرا بوو، پێویستترین ھەنگاوە بۆ بووژاندنەوەی بەرجام و تەنیا دوای تاقیکردنەوەی ھەڵوەشانەوەی بایکۆتەکانە کە ئێرانیش مکوڕ دەبێ لەسەر ڕاگرتنی ھەنگاوەکانی قەرەبووکەرانەی پێشووی و گەڕانەوە بۆ ڕاپەڕاندنی تۆکمەوتەواوی بڕگەکانی بەرجام.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکاندا لە سەر ئەوە ڕێککەوتن کرا کە کۆبوونەوەی داھاتووی لێژنەکە لە ئاستی یاریدەران لە ڕۆژی چوارشەممەی داھاتوو لە ڤییەنا بەڕێوە بچێت و دەستبەجێ لە چوارچێوەی تاقمەکانی کارناسی دا، ڕاوێژی تەکنیکی و پسپۆڕانەی چڕوپڕ بۆ ئامادە کردنی پێڕستێک لەو ھەنگاوانەی کە دەبێ بە ھۆی تەواوی لایەنەکانەوە ھەڵبگیرێت، ئەنجام بگرێت.

سەرپەیڤ