نیسان 14, 2021 08:20 Asia/Tehran
  • سەرتیپ حاتەمی : کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراق یارمەتیی سەقام و ئاسایشتی ئەم وڵاتە دەدات

وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران وتی: کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراق لە ئاراستەی پرۆژەیاسای زیرەکانەی پەرلەمانی ئەم وڵاتە یارمەتیی پێکھاتن و ھێزمەند بوونی ئاسایشت و سەقامی عێراق و ناوچەکە دەدات.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئیرنا، سەرتیپ «ئەمیر حاتەمی» وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران لە دیدار لەگەڵ «قاسم ئەعرەجی» ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق لە تاراندا وێڕای ئاماژە کردن بە تاوانی دڕندەکارانەو لێنەبووراوی تیرۆریستانی ئەمریکی لەمەڕ شەھید کردنی دوو پاڵەوانی گەورەی گەلانی ئێران و عێراق، شەھیدان سەرداری سپەھبۆد «حاج قاسم سولەیمانی»و «ئەبو مەھدی موھەندیس»، وەدەرنانی تیرۆریستانی ئەمریکی لە عێراقی بە مافی ڕەوای گەلی عێراق زانی و تی: کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراق لە ئاراستەی پرۆژەیاسای زیرەکانەی پەرلەمانی ئەم وڵاتە یارمەتیی پێکھاتن و ھێزمەند بوونی ئاسایشت و سەقامی عێراق و ناوچەکە دەدات.

سەرتیپ حاتەمی ڕەوتی ڕوو لە گەشەی ھاوکاریی بەرەڤانی و ئاسایشتیی نێوان دوو وڵاتی بە ھۆکارێکی گرینگ زانی لە پتەوکردنەوەی ڕەھەندە ستراتژییەکانی ئەم پەیوەندییەی کە لە چوارچێوەی بەرژەوەندییەکانی ھەردووک نەتەوەکە داڕێژراوەو وتیشی: گەلی ئێران و ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەر چۆن لە خەباتی دژی داعش لە تەنیشتی گەل و ھێزە چەکدارەکانی عێراق دا بوون، لە سەردەمی بنیاتنانەوەی ئەم وڵاتەش لە تەنیشتی برایانی عێراقیی خۆیاندا ئامادەی ھاوکارین.

«قاسم ئەعرەجی» ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراقیش لە دیدارەکەدا وێڕای وەبیرھێنانەوەی ڕۆڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرنگار بوونەوەی داعش و داکۆکی لە عێراق لە خەباتی دژی تیرۆریزم، لە سەر پێویستیی پەرە پێ دانی پەیوەندییەکان لە ھەموو بوارێکدا پێی داگرت.

 

سەرپەیڤ