نیسان 16, 2021 16:39 Asia/Tehran
  • سەردار سەلامی: یەکگرتنی ئەرتەش و سپای پاسداران ئاواتی دوژمنی پوچەڵ کردووەتەوە

سەرکردەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران یەکگرتنی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران و سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی بە ھۆکاری بەناڵ بوونەوەی ئاواتی دوژمنان زانی.

سەرلەشکر «حسەین سەلامی» سەرکردەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕۆژی ھەینی لە پەیامێکی پیرۆزبایی دا بە بۆنەی ڕۆژی  ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەرلەشکر «عەبدۆڕڕەحیم موسەوی» سەرکردەی گشتیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ٢٩ی خاکەلێوەی بە یەومۆڵڵای دەرکەوتنی ھێزو دەستەڵاتێکی بەرگریکارانەی شۆڕشگێڕو مەکتەبی بۆ حکومەت و گەلی ئێران زانی و پێی داگرت: یەکگرتنی ئەرتەش و سپای پاسداران ئاواتی دوژمنی پوچەڵ کردووەتەوە.

سەرلەشکر سەلامی وتیشی: مێژووی ٤٣ ساڵەی ئەم دواییەی وڵات وەبیرھێنەرەوەی گۆڕەپان و چرکە شکۆمەندو پڕلە شانازییەکانە کە بە ترۆپکیەوە ناوی متفەڕکی ئەرتەشی خۆشەویست و ڕۆڵگێڕانی ئازایانەو  دیاریکەری ئەرتەشیە خۆبەختکارو چاونەترسەکان دەدرەوشێتەوەو لە ئاسۆیەوە بەرنگار بوونەوەی لێبڕاوانەی دژەشۆڕش و بەکرێگیراوانی ئیستیکباری جیھانی ھاوڕێ لەگەڵ ھێزە بەرگریکارەکانی دیکە لە کوردستان و پاشان شەڕی داسەپاوی ھەشت ساڵەی سەددام دژی شۆڕشی ئیسلامی و گەلی ئێران بە جوانی دەردەکەوێت و بۆ دوژمنانی چەپەڵی ئەم نیشتیمانە بووەتە پەند و ئامۆژگاری.

بە پەیامی مێژوویی و ژیانبەخشی ئیمام خومەینی(رە) دامەزرێنەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ساڵی ١٣٥٨ی کۆچیی ھەتاوی، ئەرتەشی ئێران لەدایک بوونێکی دووبارەی بەخۆیەوە بینی و ٢٩ی خاکەلێوە لە مێژووی ئێراندا بە ناوی ڕۆژی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ناودێری کراوە.

سەرپەیڤ