نیسان 19, 2021 14:17 Asia/Tehran
  • پەیامی رێبەری باڵای شۆڕش دوابەدوای کۆچی دوایی جێگری فەرماندەی ھێزی قودس

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بە بۆنەی کۆچی دوایی سەردار حیجازی جێگری فەرماندەی فەیلەقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران پەیامێکی بڵاوکردەوە .

ئایەتوڵڵا خامنەیی لەم پەیامەدا جەختی کردەوە ، بە داخ و کەسەرێکی زۆر ھەواڵی کۆچی دوایی سەرداری پڕ شانازیی ، سەردار محەمەد حیجازی  رضوان‌الله‌علیه- م پێگەیشت . 

تەمەنێک سەرانسەر موجاهدەت، زەین و فیکری گەشەدار، دڵێکی تژی لە ئیمانی ڕاستەقینە و پاڵنەری خۆڕاگرانە و هێزێکی تەواو خزمەتکاری ئیسلام و شۆڕش، کورتەیەک لە کەسایەتی ئەم موجاهیدەیە.

 بەڕێزیان فەرمووشی ئەو لە بەرپرسیارێتییە گەورە و کاریگەرییەکان لە سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی دا خزمەتی کردووە و لە هەموویاندا سەربەرز و سەرکەوتوو بووە. نەمانی ئەو بە ڕاستی مایەی داخ و پەژارەیە. بە پێویستی دەزانم سەرەخۆشی لە هاوسەر و منداڵەکانی ئەم بنەماڵە و دۆستان و هاوکارانی و داوای سەبووری لە خودای گەورە بۆ ئەوان دەخوازم.

ھەر کام لە سەرۆک کۆمار ، سەرۆکی مەجلسی شوڕای ئیسلامیی و سەرۆکی دەزگای دادڤانی، فەرماندەی سپای پاسداران و سەرۆکی ئەرکانی ھێزە چەکدارەکان ، بەجیا کۆچی دوایی سەردار حیجازییان سەرەخۆشی کردووە  .

 

سەرپەیڤ