نیسان 20, 2021 03:38 Asia/Tehran
  • سەردار«فەللاح زادە» بوو بە جێگرەوەی سەرکردایەتیی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی

بە پێی پێشنیاری سەرکردایەتیی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و پەسەندکردنی سەرکردەی ھێژای تێکڕای ھێزە چەکدارەکانی ئێران، جێگرەوەی سەرکردایەتیی لقی قودسی سپای پاسداران دیاری کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، دوابەدوای شەھید بوونی سەردار« سەیید موحەممەد حیجازی» و بە پێی  پێشنیاری سەرداری سەرلەشکر «حسەین سەلامی» سەرکردەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و بە ڕەزامەندی و  پەسەندکردنی سەرکردەی ھێژای تێکڕای ھێزە چەکدارەکانی ئێران، سەرداری سەرتیپ «موحەممەد ڕەزا فەللاح زادە» بوو بە جێگرەوەی سەرکردەی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی.

سەرداری سەرتیپ «موحەممەد ڕەزا فەللاح زادە» بەرلەمە بەرپرسایەتیی یاریدەرایەتیی ڕێکخستنی لقی قودسی لە ئەستۆ بوو.

سەرداری سەرتیپ «موحەممەد ڕەزا فەللاح زادە» ھەروەھا سەرکردەی لەشکری ٣٣ی ئەلمەھدی، سەرکردەی لەشکری ١٩ی فەجرو سەرکردایەتیی سپای پاسداران لە پارێزگاکانی یەزد، ئەسفەھان، فارس و ھەروەھا سەرکردایەتیی بنکەی بنیاتنانەوەی کەربەلای لە کارنامەدایە.

سەرپەیڤ