نیسان 23, 2021 17:17 Asia/Tehran
  • قاڵیباف: سپای پاسداران لە کاتی دامەزرانیەوە بەھێزترین پاڵپشتی خەڵک بووە

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وتی: سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە کاتی دامەزرانیەوە لە ھەر گرفتێکدا بەھێزترین پاڵپشتی خەڵک بووە.

«موحەممەد باقڕ قاڵباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە توییتێکدا نووسی: سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە کاتی دامە زرانیەوە لە ھەر چورتم و گرفتێکدا لە سێڵاوو بوومەلەرزەوە بگرە ھەتا نەخۆشی و شەڕو ھەڕەشەی بێ وچانی دوژمنان،  بەھێزترین پاڵپشتی خەڵک بووە.

 سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وتووشیەتی: کارنامەی بوێریی پاڵەوانگەلێکی وەک جیھان ئارا، خەڕڕازی و باقڕی و باکری و ھیممەت و کازمی و سولەیمانی و ..... بە ڕوونی ئەوە دەسەلمێنێت کە «ئەگەر سپا نەبوایە، وڵاتیش نەدەبوو».

سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە دووھەمی بامەڕی ساڵی ١٣٥٨ ڕێککەوت لەگەڵ «٢٢ی ئاپریلی ساڵی ١٩٧٩ی زایینی» بە فەرمانی ئیمام خومەینی(رە) دامەزرا.

 

سەرپەیڤ