دوایین ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا لە ئێران ، گیان لەدەستدانی 374 کەس
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i395694-دوایین_ئاماری_تووشبووانی_کۆرۆنا_لە_ئێران_گیان_لەدەستدانی_374_کەس
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 18230 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 24, 2021 14:24 Asia/Tehran
  • دوایین ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا لە ئێران ، گیان لەدەستدانی 374 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 18230 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

 

 

 

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 374 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 69 هەزار و 120 کەس.

 ڕاشیگەیاند: تا ئێستا دوو ملیۆن و 377 هەزار و 39 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا یەک ملیۆن و 864 هەزار و 405 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.