نیسان 30, 2021 06:14 Asia/Tehran
  • دەریادار تەنگسیری: سپای پاسداران و ئەرتەش بەوپەڕی ھێزمەندییەوە جوڵەی دوژمن لە کەنداوی فارس پێ و شوێن دەگرن

فەرماندەری ھێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی پێی داگرت: سپاو ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەوپەڕی ھێزمەندییەوە جوڵەی دوژمن لە کەنداوی فارس پێ و شوێن دەگرن.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، دەریادار« عەلیڕەزا تەنگسیری»  فەرماندەری ھێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی پێنج شەممە لە کۆبونەوەی نیشتیمانیی «کەنداوی فارس و گوێئاوەکانی مەکران لە سەروبەندی سەدەی ١٥ی ھەتاوی دا» لە زانکۆی شیراز وتی: ھەر پاپۆڕێکی جەنگی کە ڕوو لە کەنداوی فارس بکات لە گەرووی ھۆرمۆزدا پێ و شوێنی دەگیردرێت.

فەرماندەری ھێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە سەرنجدانی گرینگایەتی و ڕۆڵی کارای ئێران لە ئاوەکانی کەنداوی فارس و مەکران وتیشی: ئامادە بوونی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەم ناوچەیە تەنیا لە ڕووی سەربازییەوە نییە، بەڵکو ئامادە بوونێکی ستراتژییە لە بوارە جۆربەجۆرەکانی ئابوری، سیاسی و تەنانەت ڕۆشنبیریش لە ڕووی نیشتیمانی و نێونەتەوەییەوە.

سەردار تەنگسیری وتیشی: کەنداوی فارس ماتۆڕی گەشەی ئابووریی وڵاتانی ئاسیایی و ئەورووپی و تەوەرەی گرینگ و ستراتژیکیی گواستنەوەی دەریایی، ئاسمانی و بازرگانیی نێوان وڵاتانی جۆربەجۆرە.

فەرماندەری ھێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی جەختی لەوەش کردەوە کە، ھەڵبەت دیارە جێ و شوێنە ستراتژی و ڕیۆپۆلۆتیکیی کەنداوی فارس بووەتە ھۆی ئامادەبوونی نایاسایی و ڕمبازێنی ھێندێک لە ھێزەکانی ڕۆژئاوا و وڵاتانی بیانی لەم ناوچەیەدا.

سەردار تەنگسیری وتیشی: سیاسەتە ھەڵەکانی ھێندێک لە وڵاتانی دەڤەری کەنداوی فارس بووەتە ھۆی ئەوەی کە بە جۆرێک باراڕی فرۆشتن و بازرگانیی چەکەمەنی لە نێوان وڵاتانی واوەناوچەیی و ڕۆژئاوایی لە کەنداوی فارس دا پێک بێت و جێ و شوێنی لە داھاتوودا توشی گرفت و ئاڵنگاری بکات.

جێگای ئاماژەیە ڕۆژی دەھەمی بانەمەڕ ساڵگەڕی دەرپەڕاندنی پۆرتۆگالییەکان لە گەرووی ھۆرمۆزو کەنداوی فارس، لە وڵاتی ئێراندا وەک ڕۆژی نیشتیمانیی «کەنداوی فارس» ناودێری کراوە.

سەرپەیڤ