May 02, 2021 07:01 Asia/Tehran
  • عەراقچی: لە سەر لابرانی ناوی زۆربەی کەسایەتی و دامەزراوەکان لە پێڕستی بایکۆتەکاندا ڕێککەوتن کراوە

یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە کۆبوونەوەی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام باسی ڕێککەوتن لە سەر لابرانی ناوی زۆربەی کەسایەتی و دامەزراوەکان لە پێڕستی بایکۆتەکاندا کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو،«سەیید عەبباس عەراقچی» یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی شەممە باسی  ڕێککەوتن لە سەر لابرانی ناوی زۆربەی کەسایەتی و دامەزراوەکان لە پێڕستی بایکۆتەکانی کردو پێی داگرت: ھێشتا لە بەر ھۆکاری جۆربەجۆر کەسانێک ھەن کە ناویان لە پێڕستی بایکۆتەکاندا ماوەتەوەو دانوستان لەو پەیوەندییەش دا ھەروا بەردەوامە.

عەراقچی ، دوای دانیشتنەکەی ڕۆژی شەممەی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام وتیشی: ھێندێک بایکۆتی وەک بایکۆتی کەرتی وزەی ئێران کە داگری نەوت و گازە، یان بایکۆتی پیشەسازیی ترۆمبیل، بایکۆتی دراڤی، بانکی و بەندەرەکان، بە گوێرەی ئەو ڕێککەوتنانەی کە ھەتا ئێستا کراوە، تەواوی ئەو بایکۆتانە دەبێ ھەڵگیرێن و لەم بارەیەوەش ھێندێک ڕێککەوتن کراوە.

بە قسەی «عەراقچی» لە بواری ناڤۆکی و ھەروەھا لە بارەی بایکۆتەکانەوە ھێندێک وردە خاڵی تەکنیکی ھەن کە دەبێ لە بارەیانەوە وتووێژ بکرێت.

«عەراقچی» جەختی لەوەش کردەوە کە، لە زۆر ڕووەوە خاڵی ھاوبەش لە ئارادایەو لە ھێندێک ڕووشەوە ھێشتا ناکۆکی ھەیەو لە ئێستادا خاڵە ناکۆکی لەسەرەکان ڕوونتر بوونەتەوە.

سەرپەیڤ