May 02, 2021 23:43 Asia/Tehran
  • ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: لقی قودس گەورەترین ھۆکاری کاریگەری پێشگرتن بە دیپلۆماسیی دۆش داماوانەیە لە ڕۆژئاوای ئاسیا

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی پێی داگرت: لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی گەورەترین ھۆکاری کاریگەری پێشگرتن بە دیپلۆماسیی دۆش داماوانەیە لە ڕۆژئاوای ئاسیا.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، حەزرەتی ئایەتوڵا عوزما خامەنەیی ڕۆژی یەکشەممە لە وتەگەلێکدا بە بۆنەی ڕۆژی جیھانیی کرێکار و ڕۆژی مامۆستایان، وێڕای ڕەخنەگرڕتن لە ھێندێک ڕادەربڕین لە لایەن کۆمەڵێک لە کاربەدەستانی فەرمی کە دەبێتە ھۆی کەڵکاژۆیی دوژمنان، جەختی کرد: ئەوە لقی قودسە کە سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی وەدی ھێناوە.

حەزرەتی ئایەتوڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، وێڕای ڕەخنەگرتن لە لەو گرتەدەنگەی کە خراوەتە بەر دەست میدیاکانی دوژمن و نەیارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وتیشی: ئەمریکیەکان لە مێژە کە پەرۆشی دەست ڕۆییشتنی کۆماری ئیسلامیی ئێرانن و مارەنگازن و دیارە لە شەھید «سولەیمانی»ش ھەر لە بەر ئەمە توڕە بوون و شەھیدیان کرد.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران جەختی کرد: چ لە بارەی لقی قودس و چ شەھید «سولەیمانی»یەوە نابێ قسەیەک بکرێت کە وەھا لێک بدرێتەوە کە خەریکین قسەی ئەوان دووپات دەکەینەوە.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وتیشی : بەرنامەکانی وڵات بە بەرنامەکانی سەربازی و زانستی و ڕۆشنبیری و دیپلۆماسی و پێکھاتەکانیانەوە سیاسەتی وڵات دیاری دتەکەن و ئەمەی کە ئەم کەرتە کە کەرتەکەی دیکە ڕەت کاتەوە ھیچ مانایەکی نییە و ئەمە ھەڵەیەکی گەورەیە کە نابێ بەرپرسێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران تێوەی بگلێ.

حەزرەتی ئایەتوڵا عوزما خامەنەیی وتیشی: ڕۆژئاوایەکان پێ لە سەر ئەوە دادەگرن کە سیاسەتی دەرەوەی ئێران لەژێر ئاڵای ئەواندا بێت و ئەوانە حەز بە وەھا شتێک دەکەن، چونکو بۆ ساڵانێکی دوورو درێژ ئاوا بووە، ھەم لە کۆتایی چاخی قاجارو ھەم  لە سەردەمی پالەوی ئێران لە ژێر ڕکێفی ڕۆژئاوادا بووە، ئینجا کە شۆڕش ئێرانی لەژێر نیری ئەواندا دەرھێنا ، لە ئێستادا ھەوڵ دەدەن ئەو زاڵیتییە بگەڕێننەوە.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ئەوەشی وەبیر ھێنایەوە، سیاسەتی دەرەوەیی لە ھیچ شوێنێکی دنیا لە وەزارەتی دەرەوەدا دیاری ناکرێت و لە ھەموو شوێنێکی جیھاندا ئەمە کۆڕوکۆبوونەوە باڵادەستەکان و بەرپرسانی باڵاترن کە دیاریی دەکەن، ھەڵبەت دیارە وەزارەتی دەرەوەش تیای دا بەشدارە بەڵام لە ئاستی کارگێڕو ڕاپەڕێنەردا.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران جەختی لەوەش کردەوە کە، لە کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش دا ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانی ھەیە کە ھەموان تیایدا بەشدارن و بڕیاری پێویست دەدەن و وەزارەتی دەرەوەش بە شێوازی خۆی دەبێ بڕیارەکان ڕاپەڕێنێ.

حەزرەتی ئایەتوڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە بارەی ھەڵبژاردنی داھاتووی ئێرانیشەوە وتی: ھەڵبژاردن بە واتا ڕاستەقینەکەی دەرفەتێکی گرینگە و نابێ خەڵک لە ھەڵبژاردن دڵسارد بکرێنەوە.

سەرپەیڤ