May 07, 2021 07:33 Asia/Tehran
  • ناودێرکرانی ڕۆژی قودس ، دیاڕی کردنی ڕێباری دروستی ئوممەتی ئیسلام بوو

نوێنەری جیھادی ئیسلامیی فەلەستین لە ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە ناودێرکرانی ڕۆژی قودس لە لایەن ئیمام خومەینی(رە) دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، پێی داگرت ناودێر کرانی ڕۆژی قودس لەبەر ئەوە بوو کە ئوممەتی ئیسلام بە ئاراستەیەکی دروست دا بڕوات.

«ناسر ئەبو شەریف» نوێنەری بزوتنەوەی جیھادی ئیسلامیی فەلەستین لە ئێران لە وتووێژێکدا وتی: قودس شوێنێکی پیرۆزە بۆ تەواوی موسڵمانان کە دوژمنی ڕاستەقینەی ئەم ئوممەتە داگیری کردووە.

نوێنەری بزوتنەوەی جیھادی ئیسلامیی فەلەستین لە ئێران وتیشی: پیلانی پێکھێنانی ڕژێمی زایونی پیلانێکی دژی ئوممەتی ئیسلامی بوو، ھەر لەبەر ئەمەش ئیمام خومەینی(رە) سەرنجی ئوممەتی ئیسلامیی بەرەو دوژمنی ڕاستەقینە لە ناوچەکەدا واتە ڕژێمی زایونی و دوژمنی گەورەتر واتە ڕۆژئاوا ڕاکێشا.

«ناسر ئەبو شەریف» ھەروەھا وتی: ڕۆژی جیھانیی قودس ڕۆژی ھاوپشتی لەگەڵ گەلی فەلەستینە.

نوێنەری بزوتنەوەی جیھادی ئیسلامیی فەلەستین لە ئێران وتیشی: ڕەوتی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی کە لە ئێستادا بڕێک لە وڵاتانی عەرەب دەیکەن ھەوڵدانێکی بۆ دوور خستنەوەی ئوممەتی ئیسلامی لە کێشە سەرەکییەکەی واتە فەلەستین، بەڵام ڕۆژی جیھانیی قودس ھەوڵی ڕاکێشانی سەرنجی ئوممەتی ئیسلامی بەرەو ئارمانجی فەلەستین دەدات، چونکو فەلەستین ھەر بەڕاستی گرینگترین کێشەی ئوممەتی ئیسلامە.

سەرپەیڤ