سەرۆکی دەمپارتی ڕوولە نەچیروان بارزانی : لە قوناغی ئێستا و داهاتوو پێویستمان بە پشتیوانی ئێوە هەیە بۆ بەرەو پێشبردنی پڕۆسەی ئاشتی
هاوسەرۆکی دەمپارتی لە تورکیا ڕوولە سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق وتی: لە قۆناغی ئێستا و داهاتوودا پێویستمان بە ڕۆڵ و پشتیوانی ئێوە هەیە بۆ پێشخستنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا.
نەچیروان بارزانی و تونجەر باقرخان بە بۆنەی جێژنی قوربان لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا وتووێژیان کرد و لەو پەیوەندییەدا باقرخان ڕێزی گرت لە هەوڵ و تەقالای نەچیروان بارزانی بۆ بەرو پێشبردنی پڕوسەی ئاشتی لە تورکیا و وتی هەر وەک خولەکانی پێشوو ، لە خولی ئێستا و داهاتوویشدا پێویستمان بە ڕوڵ و پشتیوانی ئێوە هەیە بۆ بەرەو پێشبردنی پڕوسەی ئاشتی لە تورکیا دا. نەچیروان بارزانیش لەو پەیوەندیە تەلەفوونیەدا جەختی کرد لە سەر گرینگایەتی پڕوسەی ئاشتی لە تورکیا و ڕایگەیاند دەبێ بەردەوام لەو پڕوسەیە پشتیوانی بکرێت . پڕوسەی ئاشتی لە تورکیا نابێ ڕابگیردرێت و هەمووان دەبێ بۆ بەروپێشبردنی هەوڵ بدەن .