دەسپێکی شەپۆلێکی نوێی لەسێدارەدانی مەیدانیی لە سوریا
حوزهیران 07, 2025 18:31 Asia/Tehran
ڕۆژنامەیەکی عەرەبی باسی دەستپێکردنی شەپۆلێکی نوێی پەلامار و ئێعدامی مەیدانی لە سوریای کرد.
ڕۆژنامەی ئەلئەخبار بڵاویکردەوە، لەسێدارەدانی مەیدانی لە سوریا بە تایبەتی لە ناوچە ناوەندیەکان و کەنارئاوەکانی ئەو وڵاتە بەردەوامە و تەنها لە ماوەی 2 ڕۆژدا 18 کەس بە دەستی تیرۆریستانەوە کوژراون. بەگوێرەی هەواڵێکی دیکە، ئەمڕۆ تانکەکانی ئیسرائیل چوونەتە گوندی جەبا لە قونەیترە ، بەڵام دواتر کشاونەتەوە بۆ بەرزاییەکانی جۆلانی داگیرکراو. هەروەها میدیاکان باسیان لە دامەزراندنی بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا لە سوریا و سەردانی شاندێکی ئەمریکی بۆ دیمەشق کرد بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنێک بۆ دامەزراندنی ئەم بنکەیە کە بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە ناوچەی ئەلتەنف لە باشووری ڕۆژهەڵاتی سوریا دادەمەزرێت.