باڵیۆزی عێراق لە تاران لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئامادە بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i396316-باڵیۆزی_عێراق_لە_تاران_لە_وەزارەتی_دەرەوەی_ئێران_ئامادە_بوو
بەڕێوەبەری گشتیی تەشریفاتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە دوای ھەنگاوی کەسانێکی ئاژاوەگێڕ لە دەستدرێژیی بۆسەر کونسولخانەی ئێران لە کەربەلا ، لە چاوپێکەوتنی باڵیۆزی عێراق ، کردەوەی ئەنجامدراو لە دژی نوێنەرایەتیی ئێران لە کەربەلای شەرمەزار کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 10, 2021 11:47 Asia/Tehran
  • باڵیۆزی عێراق لە تاران لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئامادە بوو

بەڕێوەبەری گشتیی تەشریفاتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە دوای ھەنگاوی کەسانێکی ئاژاوەگێڕ لە دەستدرێژیی بۆسەر کونسولخانەی ئێران لە کەربەلا ، لە چاوپێکەوتنی باڵیۆزی عێراق ، کردەوەی ئەنجامدراو لە دژی نوێنەرایەتیی ئێران لە کەربەلای شەرمەزار کرد .

بە پێی راپۆرتی ئیدارەی گشتیی راگەیاندن و کاروباری وتەبێژیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ، بەڕێوەبەری گشتیی تەشریفاتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەم دیدارەدا ، خوازیاری پاراستنی رێوشوێنی ئاسایشی لە لایەن لایەنە پێوەندیدارەکانی حکومەتی عێراق بۆ پاراستنی شوێنە دیپلۆماتیکیەکانی ئێران بە پێی کونڤانسیۆنی 1963 ی ڤیەنا بوو . 

باڵیۆزی عێراقیش لەم دیدارەدا گوتی : حکومەتی عێراق وەک حکومەتی وەرگر لە بارەی دەستەبەرکردنی ئاسایش و ئیمەنیی شوێنە دیپلۆماتیکیەکان بەرپرسە . 

دوای ئەوەی کە ھەندێ چالاکی میدیایی لە ھەنگاوێکی گوماناوی دا ، ئێرانیان بە ھۆکاری تیرۆری ئەیھاب زوونی چالاکی کۆمەڵایەتی لە شاری کەربەلای عێراق ناساند و دروشمی دژی ئێرانیان بەرزکردەوە و دواتر لە ھەنگاوێک دا کە پێدەچوو رێکخراو بووبێ ، بەرەو کونسولخانەی ئێران کەوتنەڕێ و بە ئاگردانی تایەی ئۆتۆمبێل و کیوسکی پۆلیس بە نیازی دزەکردن بۆ نێو کونسولخانەکە بوون کە بە دەستتێوەردانی ھێزەکانی دژی ئاژاوە  بڵاوەیان پێکرا .