May 12, 2021 08:29 Asia/Tehran
  • لەنێو چوونی تاقمێکی تیرۆریستی لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران

بنکەی حەمزە سەییدۆششوھەدا(ع)ی ھێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی شەوی سێ شەممە لە سەر چوارشەممە لە ئاگاداری نامەیەک دا باسی لەنێوبرانی تۆکمەوتەواوی تاقمێکی حەوت تیرۆریسیتی کەسەی کرد کە کە لە خاکی تورکیاوە پێدزەیان کرد بووە نێو ناوچەی سەرسنووریی شارستانی «سەلماس» لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، بنکەی حەمزە سەییدۆششوھەدا(ع)ی ھێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە بەیاننامەکەی دا جەختی لەوە کردووەتەوە کە، خەباتکارانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لەو تێکھەڵچوونەدا توانییان ھەموو ئەندامانی ئەو تاقمە بە تەواوی لەنێو بەرن.

لە درێژەی ئەو ئاگاداری نامەیەدا ھاتووە، لەو تێکھەڵچوونەدا کە نیوەڕۆی سێ شەممە ڕووی دا، دوو کەس لە بەسیجییەکانی شارستانی «سەلماس»یش بە پلەی بەرزی شەھید بوون گەییشتن.

سەرپەیڤ