قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران رووی لە دابەزین ناوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i396765-قوربانیانی_کۆرۆنا_لە_ئێران_رووی_لە_دابەزین_ناوە
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 8005 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 22, 2021 12:04 Asia/Tehran
  • قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران رووی لە دابەزین ناوە

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 8005 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 187 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 78 هەزار و 381 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا دوو ملیۆن و 822 هەزار و 887 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا دوو ملیۆن و 319 هەزار و 746 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.