روحانی : خۆڕاگری و ڕاوەستاوی نەتەوەیەک سەرکەوتنی بە دواوە دەبێت
سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران بە پیرۆزبایی سەرکەوتنی نەتەوەی فەلەستین وتی : خۆڕاگری و یەکگرتوویی ئەو نەتەوە و وڵامی بە بڕشتانەی غەزە بە دەسدرێژکاری زایۆنیەکان سەرکەوتنێکی گەورە بۆ نەتەوەی فەلەستین و هەڵبەت بو هەموو موسوڵمانان بوو .
حەسەنی ڕوحانی ئەمڕۆ لە دانیشتنی ئەرکانی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی کورونا بە ئاماژە بە سەرکەوتنەکانی نەتەوەی فەلەستین لە هەمبەر زایۆنیەکان لە دوو هەفتە خەبات و خوڕاگری وتی لە شەڕی دوو هەفتەی نێوان گەلی موسوڵمانی فەلەستین و ڕژیمی داگیرکەری زایونی بۆ یەکەم جار هەموو گەلی فەلەستین یەکپارچە و یەکڕیز بوون و ناوچەگەلی جۆراوجوری فەلەستین بۆ وێنە کەرتی ڕۆژئاوایی و غەزە و ئوردووگا فەلەستینیەکان لە وڵاتانی دیکە وناوچەی 1948 بە شێوەی یەکڕیز و یەکدەنگ لە هەمبەر ڕژێمی زایۆنی دا ڕاوەستان .
روحانی گوتیشی : چاوەڕوانیەکی دیکە لە جیهانی عەرەب دەکرا کەچی بەداخەوە زۆریان تا رۆژانی کۆتایی بێدەنگ بوون .