تێکشکانی سێ تیمی تیرۆریستی لە پارێزگاکانی سیستان و بەلوچستان و ئازەربایجانی رۆژاوا
بە ھەوڵی فەرمانبەرانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران ، سێ تیمی تیرۆریستیی لە دوو پارێزگای سیستان و بەلوچستان و ئازەربایجانی رۆژاوا تێکشکان .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند بە ھەوڵی فەرمانبەرانمان لە پارێزگاکانی سیستان و بەلوچستان و ئازەربایجانی رۆژاوا ، سێ تیمی تیرۆریستیی تێکشکان و ئەنجامدەرانی تەقیەوەی تیرۆریستیی یەکی خاکەلێوە لە سەراوانی سیستان و بەلوچستان گیران .
بە پێی ئەم راپۆرتە ، تەقینەوەی رەشەکوژانە کە لە سەراوان روویدا بووە ھۆی شەھید بوونی تازەلاوێکی 16 ساڵانی بەلوچ و بریندار بوونی چەند رێبواری بێتاوان .
ئەم تاوانکاریە بە دەستی تاقیمی تیرۆریستیی " جیش الظلم"، ئەنجامدرا .
لە درێژەی راپۆرەکەدا ھاتووە ، تیمێکی تیرۆریستیی دیکەش لە پارێزگەی سیستان و بەلوچستان ناسرا و ئەندامەکانی گیران .
وەزارەتی ئیتلاعات ھەروەھا دەڵێ : ئەم تیمە بە رێنوێنی تاقمێکی تیرۆریستیی تاوانکار لە ئەوروپا ، بە دوای ئەنجامدانی کاری تیرۆریستیی لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان بوون .
ھەروەھا بە پێی ئەم ھەواڵە ، تیمێکی تیرۆریستیی کە لە عێراقەوە دزەیان کردبووە نێو خاکی ئێران ، کەوتە ژێر چاوەدێریی و دوای تێکھەڵچوونی چەکداری لە ناوچەی سنووریی ورمێ ، دوو کەسیان کوژران و کەسێکیشان ھەڵات .