May 26, 2021 14:38 Asia/Tehran
  • عەراقچی: بابەتگەلێکی گرینگ بۆ ڕێککەوتن ماونەتەوە

یاریدەری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری سیاسی شەوی چوارشەممە دوای دانیشتنەکەی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام لە ڤییەنا بە دەربڕینی ئەمەی کە بابەتگەلێکی گرینگ بۆ ڕێککەوتن ماونەتەوە، وتیشی: ھەتا کاتێک کە بەرژەوەندییەکانی ئێران دابین نەکرێت، دانوستان بۆ بووژاندنەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەردەوام دەبێت.

«سەیید عەبباس عەراقچی» یاریدەری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری سیاسی لە بارەی ئەو کێشانەی کە ماونەتەوەو ھەروەھا ئەمەش کە دانوستانەکان چەندە دەخایەنن، وتی: ئەو بابەتانەی کە بۆ یەکلایی کردنەوەو بڕیاردان لە بارەیانەوەو ماونەتەوە بابەتگەلێکی گرینگن، بەڵام ژمارەیان کەم بوونەتەوە.

«عەراقچی» وتیشی: زۆرێک لە شاندەکان بە ھیوان کە ئەم خولەی دانوستانەکان دوایین خول بن، بەڵام دەبێ بە پارێزەوە بجوڵێینەوە.

یاریدەری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری سیاسی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ئێران داخوازی و ھەڵوێستەکانی ناکەتە قوربانیی زەمەن، وتیشی: ئەوەی وا بەرژەوەندییە نیشتیمانییەکانی ئێران دابین دەکات، دەبێ بە تەفەڕنجەوە باسی بکرێت و لە دانوستان و ئەو دەقانەی کە دەنووسرێن، ئەم داخوازییانە دابین بکرێن.

سەرپەیڤ