دوایین ئاماری کۆرۆنا لە ئێران ، 198 کەس گیانیان لەدەستدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i397031-دوایین_ئاماری_کۆرۆنا_لە_ئێران_198_کەس_گیانیان_لەدەستدا
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 8876 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 30, 2021 11:46 Asia/Tehran
  • دوایین ئاماری کۆرۆنا لە ئێران ، 198 کەس گیانیان لەدەستدا

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 8876 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 198 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 79 هەزار و 939 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا دوو ملیۆن و 902 هەزار و 94 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا دوو ملیۆن و 441 هەزار و 528 نەخۆشی کۆرۆنایی لە ئێران چاک بوونەتەوە.