لە لایەن سەرۆک کۆمارەوە ، سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران لە پۆستەکەی دوور خرایەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i397037-لە_لایەن_سەرۆک_کۆمارەوە_سەرۆکی_بانکی_ناوەندیی_ئێران_لە_پۆستەکەی_دوور_خرایەوە
حەسەن رۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، سەرۆکی بانکی ناوەندیی لە پۆستەکەی دوور خستەوە، ئەوەش بەهۆی کاندیدبونی لەهەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێراندا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 30, 2021 15:04 Asia/Tehran
  • لە لایەن سەرۆک کۆمارەوە ، سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران لە پۆستەکەی دوور خرایەوە

حەسەن رۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، سەرۆکی بانکی ناوەندیی لە پۆستەکەی دوور خستەوە، ئەوەش بەهۆی کاندیدبونی لەهەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێراندا.

بەگوێرەی ھەواڵێکی ھەواڵدەریی فارس ، ئەمڕۆ یەکشەممە، بەهۆی کاندیدبونی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ھەژدەی مانگی داهاتو، حەسەن رۆحانی سەرۆک کوماری ئێران عەبدولناسر هیممەتی  سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێرانی لەپۆستەکەی لابرد.

دوای لەسەرکار لابردنی  سەرۆکی بانکی ناوەندیی، دەنگۆی کاندیدکردنی حەمید پور محەمەد بەرپرسی دامەزراوەی پلان و بودجە بۆ جێگرەوەی بەرپرسی پێشوی بانکەکە بڵاوبوەوە، بەڵام ناوبراو وەرگرتنی ئەو پۆستەی رەتکردووەتەوە .