حوزه‌یران 03, 2021 06:10 Asia/Tehran
  • کۆتایی ھاتنی کۆبوونەوەی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام، سەرۆک شاندەکان بۆ ڕاوێژ دەگەڕێنەوە بۆ پێتەختی وڵاتەکانیان

کۆبوونەوەی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام لە ڤییەنا شەوی پێنج شەممە کۆتایی پێ ھات و بڕیار درا سەرۆک شاندەکان بۆ چەند ڕۆژ ڕاوێژ بگەڕێنەوە بۆ پێتەختەکانیان و لە ماوەی ڕۆژانی داھاتوودا دانوستان ھەمیسان دەستی پێ بکرێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، لەم دانیشتنەدا سەرۆک شاندەکانی وڵاتانی ئەندامی بەرجام دوایین ھەڵسەنگاندنی خۆشیان لە بارەی ڕەوشتی دانوستانەکان ئاراستە کرد.

تەو.اوی شاندەکان وێڕای خۆشحاڵی دەربڕین لە پێشکەوتنەکانی ئەم قۆناغە، جارێکی تر جەختیان کرد لە سەر خواستی لێبڕاوانەی خۆیان بۆ پێ و شوێن گرتنی ڕەوتی دانوستانەکان لە ماوەی ڕۆژانی داھاتوودا بە مەبەستی دۆزینەوەی  ھێندێک ڕێگاچارە بۆ ئەو چەند بابەتەی کە ھێشتا چارەسەر نەکراون.

لە دانیشتنەکەی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام بڕیار درا وێڕای بەردەوام کرانی پەیوەندی و وتووێژەکان لە ئاستی کارناسی، سەرۆک شاندەکان بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک بەمەبەستی ڕاوێژ بگەڕێنەوە بۆ پێتەختی وڵاتەکانیان و دانوستان لە ماوەی ڕۆژانی داھاتوو دەست پێ بکاتەوە.

«سەیید عەبباس عەراقچی» یاریدەری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری سیاسی و سەرۆکی شاندی دانوستانکاری ئێران بەرلەم دانیشتنە بە دەربڕینی ئەمەی کە تەواوی شاندەکان مکوڕن و سووربوونێکی تەواو لە ئارادایە، وتیشی: ناکۆکییەکان بە جێگایەک گەییشتووە کە ھەمووان لەو باوەڕەدان کە وەھا نییە کە چارەسەریی بۆ نەبێت، بەڵام بە ھەر حاڵ وردیات و ھەڵوێستە یەکلایی کراوەکانی ئێمە گرینگەو دیارە دەبێ ڕەچاو بکرێت.

سەرپەیڤ