حوزه‌یران 09, 2021 17:31 Asia/Tehran
  • واعیزی: ھێشتا تەواوی داخوازییەکانی ئێران لە ڤییەنا دابین نەکراوە

سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی جەختی کرد: ھەر کاتێک تەواوی داخوازییەکانی ئێران دابین بکرێت، ڕێککەوتنی بووژاندنەوەی بەرجام واژۆ دەکرێت.

«مەحمود واعیزی» سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی  ڕۆژی چوارشەممە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کۆڕی دەوڵەت و لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری ئێران پرێس سەبارەت بە ھەڵوێستی تازەی ئەمریکییەکان لەمەڕ دانوستانی بووژاندنەوەی بەرجام لە ڤییەنا وتی: ھێشتا تەواوی داخوازییەکانی ئێران لە ڕەوتی دانوستانەکانی ناڤۆکیی ڤییەنا وەدی نەھاتووە.

سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتیشی: ھەتا کاتێک کە ڕێککەوتنێک یەکلایی نەکرێتەوە، دیارە جێبەجێش ناکرێت و ھەڵوێستی وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش ھەر لە بەر ئەمە ڕانەگەیەندراوە.

«مەحمود واعیزی» ھەروەھا ئەوەی پێشبینی کرد کە خولی تازەی دانوستانەکانی ڤییەنا بۆ بووژاندنەوەی بەرجام ھەتا کۆتایی دەوڵەتی ئێستای ئێران بە ئەنجام بگات.

«ئانتۆنی بلینکێن» وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دوای خولی پێنجەمی دانوستانەکانی ڤییەنا بە بێ ئاماژە کردن بە پەیمانشکێنی و خۆدزینەوەی واشێنگتۆن لە ڕاپەڕاندنی بەڵێنەکانی، وتی ئێران و ئەمریکا ھێشتا بە قۆناغی ڕاپەڕاندنی بەرامبەری بەڵێنە بەرجامییەکان لە دانوستانەکانی ڤییەنا نەگەییشتوون.

سەرپەیڤ