مافی دەنگدان لە رێکخراوی نەتەوەکان بۆ ئێران گەڕایەوە
نوێنەری ئێران لە رێکخراوی نەتەوەکان رایگەیاند : مافی دەنگدان لە رێکخراوی نەتەوەکان بۆ ئێران گەڕایەوە.
بە پێی راپۆرتی ھەواڵیدەریی فارس ، مەجید تەخت رەوانچی باڵیۆز و نوێنەری ئێران لە رێکخراوی نەتەوەکان روژی ھەینی لە توویتێک دا نووسی : رێکخراوی نەتەوەکان دوای زیاتر لە 6 مانگ کارکردن لەسەر ئەم بابەتە ، رایگەیاند پشکی ھەڵپەسێردراوی وەرگرتووە .
تەخت روانچی گوتیشی : ئێستا دەبێ ھەموو بایکۆتە نامرۆییەکان ھەڵگیرێن .
وتەبێژێکی رێکخراوی نەتەوەکان رۆژی ھەینی رایگەیاند ئێران مافی دەنگدانی خۆی لە کۆمەڵی گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان کە بە ھۆی نەدانی قەرز ھەڵپەسێردرابوو ، سەرلەنوێ بەدەست ھێناوەتەوە .
ئانتۆنیۆ گوترێش سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان رۆژی چوازرشەممەی حەوتەی رابردوو رایگەیاند 5 وڵات لەوان ئێران ، لەبەر مەترسی لەکیسدانی مافی دەنگدان لە کۆمەڵی گشتیی رێکخراوی نەتەوەکاندان .