حوزه‌یران 18, 2021 14:27 Asia/Tehran
  • بەشداریی کەمینە ئایینییەکان لە ھەڵبژاردن دا

کەمینیە ئایینییە جۆربەجۆرەکان لە ئێران ھەروەک شارومەندانی دیکەی ئێران بەشداریی ھەڵبژاردنەکانیان کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئێران پرێس، نوێنەرانی کەمینە جۆربەجۆرە ئایینییەکان لە ئێران ڕۆژی ھەینی بە ئامادە بوون لە بنکەکانی دەنگدان لە حسینیەی ئیرشاد لە تاران، دەنگی خۆیان خستە نێو سندوقەکانی دەنگدانەوە.

کەمینە جۆربەجۆرە ئایینییەکان لە ئێران، بەردەوام لە بواری سیاسی دا چالاکن و لە مەجلیسی شورای ئیسلامیش دا نوێنەریان ھەیە.

لە ئێستادا لە ئێرانی ئیسلامی سیانزەھەمین خولی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی، شەشەمین خولی ئەنجومەنە ئیسلامییەکانی شارودێ و ھەڵبژاردنی نێواندەورەیی پێنجەمین خولی مەجلیسی خوبرەکانی ڕابەری و ھەروەھا ھەڵبژاردنی نێواندەورەیی یانزەھەمین خولی مەجلیسی شورای ئیسلامی خەریکە بەڕێوە دەچێت.

سەرپەیڤ