حوزه‌یران 19, 2021 14:57 Asia/Tehran
  • پەیامی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی بە بۆنەی ئامادەبوونی پڕ حەماسەتی گەلی ئێران لە ھەڵبژاردن دا

رێبەری مەزنی شوڕشی ئیسلامیی رێزی گرت لە ئامادەبوونی پڕ حەماسەت و پڕ جۆشی گەلی ئێران لە ھەڵبژاردنی 28 ی جۆزەردان دا.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی رێبەری مەزنی شوڕشی ئیسلامیی روژی شەممە لە پەیامێک دا بە بۆنەی ئامادەبوونی پڕ حەماسەت و پڕ جۆشی گەلی ئێران لە ھەڵبژاردنی 28 ی جۆزەران ، سەرکەوتووی گەورەی ھەڵبژاردنی گەلی ئێران زانی و بە پێداگریی لەسەر ئەوەی کە نە گلەیی و گازندە لە دژواریی گوزەران ، نە نەیارەتیەکان بە ئامانجی دڵساردکردنەوەی خەڵک و نە ھۆکاری وەک نەخۆشی گشتداگر و ھەندێ کێشە لە دەسپێکی کات و ساتەکانی وەرگرتنی دەنگەکان نەیتوانی بەسەر ویستی گەلی ئێران دا زاڵ بێت ، روو لە ھەڵبژێردراوانی خەڵک لە بەرپرسایەتی باڵای سەرۆک کۆماریی یان ئەندامەتی شۆڕاکان ، فەرمووی : قەدری دەرفەتی خزمەتکرونی   وڵات و گەل بزانن و ھەمیشە پاڵنەری خوداییتان لەبەر چا وبێت . 

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی روو لە گەلی ئێران فەرمووی : ئامادەبوونی پڕ حەماسەت و بە جۆش لە ھەڵبژاردنی 28ی جۆزەردان ، لاپەڕەیەکی درەوشاوەی دیکەی خستە سەر شانازیەکانی ئێوە ، لە نێو ئەو ھۆکارانەی کە ھەر کام بە جۆرێک دەیتوانی بەشداریی جەماوەر لە ھەڵبژاردن دا کاڵ بکاتەوە ،  دیمەنە جوانەکانی کۆبوونەوەکانی ئێوە لە ناوەندەکانی دەنگدان لە سەرانسەری وڵات ، نیشانەی ئاشکرای ویستی بەبڕشتانە و دڵی پڕ لە ھیوا و دیدەی بێدار بوو . 

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی فەرمووشی : سەرکەوتووی گەورەی ھەڵبژاردنی دوێنێ ، گەلی ئێرانە کە یەک جاری دیکە لە ھەمبەر پڕۆپاگەندەی میدیاکانی بەکرێگیراوی دوژمن و کەڵکەڵەی بیرکاڵان و ناحەزان ، سەری بەرز کردەوە و ئامادەبوونی خۆی لە چەقی مەیدانی سیاسیی وڵات دا نیشاندا . 

بەڕێزیان فەرمووی : شوکری بێ پایانی خوای زانا و توانا دەکەم لەبەر ئەو سەرکەوتنەی بە گەلی ئێرانی بەخشی و چاوی رەحمەتی بڕیە ئێران و کۆماری ئیسلامیی و پیرۆزبایی لە گەلی ئێران و ئەو بەڕێزانە دەکەم کە بە ھەڵبژاردنی خەڵک بە بەپرسایەتیی بەرزی سەرۆک کۆماری یان ئەندامەتی شۆڕاکان لە سەرانسەری ئێران گەیشتوون ، ھاوڕێ لە گەڵ عەرزی پیرۆزبایی ، رێزگرتن لەم گەلە ئەمەگناسە و پێبەندیی تەواو بەو ئەرکانەی لە یاسای بنەڕەتی دا بۆیان دیاریکراوە ، بیر دەخەمەوە . 

ھەڵبژاردنی سێزدەھەمین خولی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران و شەشەمین دەورەی ئەنجوومەنەکانی شار و لادێ ، یەکەم نێوان دەورەی مەجلسی شوڕای ئیسلامیی و دوھەمین نێواندەورەی پێنجەمین ئەنجوومەنی شارەزایانی رێبەریی روژی رابردوو بەڕێوەچوون . 

 

 

سەرپەیڤ