حوزه‌یران 23, 2021 15:06 Asia/Tehran
  • تیاچوونی تاقمێکی تیرۆریستیی پێنج کەسەی دژی شۆڕش لە پارێزگای کوردستانی ئێران

بنکەی شەھید «شەھرامفەڕ»ی پارێزگای کوردستانی ڕۆژئاوای ئێران لە ئاگاداری نامەیەک دا ڕایگەیاند: تاقمێگی تیرۆریستیی دژە شۆڕش لە پارێزگادا بەرلە ھەڵبژاردن لەنێو براو ھەر پێنج ئەندامەکەی کوژران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئێران پرێس، بنکەی شەھید «شەھرامفەڕ»ی پارێزگای کوردستانی ڕۆژئاوای ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە ئاگاداری نامەیەک دا ڕایگەیلاند: سەربازانی ویلایەت لە دوو ئۆپراسیۆنی تایبەتی دا بە سەرنجدئانی جوگرافیای ئاڵۆزی ناوچەکە کە بووە ھۆی لەنێو چوونی تاقمە تیرۆریستییەکانی دژەشۆڕش، توانییان پێنج کەس لە بەکرێگیراوانی دژە شۆڕش لەنێو بەرن.

لەم ئاگاداری نامەیەدا ھاتووە:ئەم ئۆپراسیۆنە بەپێ و شوێن گرتن و زاڵ بوونی تەواوی ھەواڵگری، دوابەدوای پێکدادانی ھێزە خۆجێییە گیان بەختکارەکانی بنکەی ئۆپراسیۆنی بنکەی شەھید «شەھرامفەڕ»ی پارێزگای کوردستانی ئێران لەگەڵ تاقمی دژە شۆڕش دا لە ناوچەی گشتیی بانەو سەوڵ ئاوا چەند ڕۆژێک بەرلە دەست پێ بوونی ھەڵبژاردن ڕووی دا کە بە تەمای دزەکردن و کاری تێکدەرانە بە تایبەت لە کاتی ھەڵبژاردن دا بوون.

لە ئاگاداری نامەکەدا ھاتووە:بنکەی شەھید «شەھرامفەڕ»ی پارێزگای کوردستانی ئێران وشداری دەداتە دژە شۆڕشەکان کە ماوەی ھیچ جۆرە تاوان و دەست درێژییەکیان دژی خەڵکی خۆجێیی ناوچەکە نادرێتێ و ئەگەر بچوکترین جوڵەیەکیان لێ ببیندرێت لەگەڵ وەڵامێکی لێبڕاوانەدا بەرەوڕوو دەبنەوە. 

سەرپەیڤ