حوزه‌یران 23, 2021 16:17 Asia/Tehran
  • فەرمانی ڕۆحانی بە وەزیرەکانی بۆ ڕاوێژ لەگەڵ دەوڵەتی تازە

سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی باسی فەرمانی سەرۆک کۆمار بە وەزیرەکانی کردووە لەمەڕ ڕاوێژلەگەڵ دەوڵەتی داھاتوو.

«مەحمود واعیزی» سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە وتی: سەرۆک کۆمار لە بارەی پرسی بەرجامەوە فەرمانی داوەتە وەزیرەکانی ھەتا لە بارەی ھەر بڕبارێک کە لە دانوستانەکاندا دەدرێت لەگەڵ دەوڵەتی داھاتوو ڕاوێژ بکرێت.

واعیزی وتیشی: دانوستانی ڤییەنا پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینیوەو بە پێی ڕاپۆرتێک کە دەستمان کەوتووە سەبارەت بە تەواوی پرسەکان کە بابەتی ئابوورزیش دەگرێتەوە ڕێککەوتن کراوە کە بایکۆتەکان ھەڵگیرێن.

بە قسەی واعیزی، بانک، نەوت، پترۆشیمی، پۆڵا، بیمە، بەلەمەوانی و فڕۆکەوانی ئەو بابەتانەن کە ڕێککەوتنیان لە سەر کراوە.

سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتیشی: ئەو ھەزارو ٤٠ بایکۆتەی کە لە سەردەمی ترەمپ بە سەر ئێراندا سەپێندرا بوو، تەواو ھەڵدەگیرێن و لەم بوارەش دا ڕێ ککەوتن کراوە.

سەرپەیڤ