حوزه‌یران 25, 2021 14:37 Asia/Tehran
  • ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ژەمی یەکەمی پێکوتەی «کوڤ ئێران بەرەکەت»ی وەرگرت

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بەیانیی ئەمڕۆ ھەینی ژەمی یەکەمی پێکوتەی «کوڤ ئێران بەرەکەت»ی وەرگرت و جەختی کرد: دەبێ ئەم شاتنازییە نیشتیمانییە واتە بەرھەمھێنانی پێکوتەی ئێرانی بپارێزین.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی ھەینی دوای وەرگرتنی ژەمی یەکەمی پێکوتەی ئێرانیی «کوڤ ئێران بەرەکەت»، وێڕای ڕێزگرتن لە تەواوی ئەو کارەدەستانەی کە بە زانست، ئەزمون و ھەوڵی زانستی و کرداریی خۆیان وەھا شانازییەکی نیشتیمانییان بەنسیوی ئێران کردووە، وتیشی: من لە پلەی یەکەم دا حەزم بە وەرگرتنی پێکوتەی نائێرانی وە دەرەکی نەدەکرد، ھەر بۆیە وتم چاوەڕوانی پێکوتەی خۆمان دەمێنمەوە، چونکو دەبێ ئەم شانازییە نیشتیمانییە بپارێزین و ھەتا کاتێک کە ھەلی پێشگرتن و چارەسەریمان لە نێوخۆدا بۆ دەلوێ، بۆ بەکاری نەھێنین؟

بەڕێزی وتیشی: ھەڵبەت ئەگەر پێویست بکات لە پاڵ پێکوتەی خۆماندا کەڵک لە پێکوتەی بیانیش وەردەگرین و ئەمە قەی ناکات، بەڵام دەبێ ڕێز لە پێکوتەی ئێرانی بگرین و سوپاسبێژی تەواوی پسپۆڕانی لاو و ماندوویی نەناس و چالاکی بەرھەمھێنەری ئەم پێکوتەیەو ناوەندەکانی دیکەی وڵاتیش بین کە خەریکی بەرھەمھێنانی پێکوتەن.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وتیشی: جیا لە پێداگرتنم بۆ وەرگرتنی پێکوتەی ئێرانی، جەختم لەوەش دەکردەوە کە وەرگرتنی پێکوتە لە نۆرەی ئاسایی خۆم دا ئەنجام بگرێت کە ئەمڕۆ سوپاس بۆ خودا کەسانی تەمەن سەرەوەی ٨٠ ساڵ و ھاوتەمەنی من زۆربەیان ئەو ڤەکسینەیان وەرگرتووە.

بەڕێزی ھەروەھا لە سەر پێویستیی تۆمارکرانی بەڵگە زانستییەکان و بڵاوکردنەوەی وتاری پەیوەست بە پێکوتەکە جەختی کردو وتیشی: لە پاڵ بەرھەمھێنانی ھێزمەندانە، خێراو دەستبەجێی پێکوتەو ڤەکسین، بەڵگەو وتارە زانستییەکانیشی بۆ ئاگادار بوونەوەی تەواوی دنیا لەم کارە گەورەیەی خۆتان ئامادەو بڵاو کەنەوە.

پێکوتەی «کوڤ ئێران بەرەکەت» بەرھەمی ھەوڵی لێکۆڵەران و پسپۆڕانی لاوی ئێرانە کە لەم دواییەدا بە پشتبەستن بە زانستی خۆماڵی مۆڵەتی بەکارھێنانی درایە. بە وەرگیرانی مۆڵەت بۆ ئەم پێکوتەیە ، لە ئێستادا ئێران بووتە یەکێک لەو ٦ وڵاتەی بەرھەمھێنەری پێکوتەی کۆرۆنا لە ئاستی جیھاندا.

سەرپەیڤ