غەریب ئابادی: ئێران بەم زووانە یەکەم پەڕەی سووتەمەنیی «سیلیساید» دروست دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i398369-غەریب_ئابادی_ئێران_بەم_زووانە_یەکەم_پەڕەی_سووتەمەنیی_سیلیساید_دروست_دەکات
باڵوێزو نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لە لای ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانی سەقامگرتووی ڤییەنا شەوی چوارشەممە بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ئێران بەم زووانە یەکەم پەڕەی سووتەمەنیی «سیلیساید» بۆ بەکارھێنان لە ڕێئاکتۆری تاران دروست دەکات، وتیشی: ئەم بەرنامەیە نۆ ڕۆژ لەمەوبەر ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکیی لێ ئاگادار کراوەتەوەو دەستبەجێش کاری ڕاپەڕاندنی دەست پێ کراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 07, 2021 03:13 Asia/Tehran
  • غەریب ئابادی: ئێران بەم زووانە یەکەم پەڕەی سووتەمەنیی «سیلیساید» دروست دەکات

باڵوێزو نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لە لای ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانی سەقامگرتووی ڤییەنا شەوی چوارشەممە بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ئێران بەم زووانە یەکەم پەڕەی سووتەمەنیی «سیلیساید» بۆ بەکارھێنان لە ڕێئاکتۆری تاران دروست دەکات، وتیشی: ئەم بەرنامەیە نۆ ڕۆژ لەمەوبەر ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکیی لێ ئاگادار کراوەتەوەو دەستبەجێش کاری ڕاپەڕاندنی دەست پێ کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «کازم غەریب ئابادی» دوابەدوای بڵاو بوونەوەی دەنگوباسێکی ھاوپەیوەند بە چێکرانی پەڕەی سووتەمەنیی «سیلیساید» لە ئێراندا وتی: سووتەمەنیی «سیلیساید» جۆرێکی مۆدێڕنی سووتەمەنیی ناڤۆکییە کە تەکنۆلۆژیاکەی بەس لە بەر دەستی کۆمەڵێکی زۆر کەمی وڵاتانە.

«غەریب ئابادی» بە دەربڕینی ئەمەی کە چالاکیی توێژینەوەو پەرە پێ دان لەم بوارەدا بە یۆرانیۆمی سروشتی نزیکەی سێ مانگ لەمەوبەر دەستی پێ کرا بوو، وتیشی: لە ڕەوتی تازەدا، پەڕەیەکی سووتەمەنیی تازە بە کەڵک وەرگرتن لە یۆرانیۆمی لەسەدا بیست پیتێندراو بەرھەم دەھێندرێت.

باڵوێزو نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لە لای ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانی سەقامگرتووی ڤییەنا  وتیشی: ئەم ھەنگاوە کە ئاست و کوالیتی وەبەرھێنانی ڕادیۆدەرمانەکان بە شێوەیەکی جێی سەرنج بەرز دەکاتەوە، کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات بە وڵاتێکی پێشڕەو لە بواری تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی.