ته‌مووز 08, 2021 22:05 Asia/Tehran
  • پەیامی سەرەخۆشیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دوابەدوای کۆچی دوایی سکرتێری گشتیی بەرەی گەل لە پێناوی ڕزگاریی فەلەستین

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دوابەدوای کۆچی دوایی سکرتێری گشتیی بەرەی گەل لە پێناوی ڕزگاریی فەلەستین پەیامێکی سەرەخۆشیی بڵاو کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ڕاگەیاندنی میدیایی نووسینگەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، دوابەدوای کۆچی دوایی سکرتێری گشتیی بەرەی گەل لە پێناوی ڕزگاریی فەلەستین پەیامێکی سەرەخۆشیی بڵاو کردەوە.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لەم پەیامەدا کۆچی دوایی خەباتگێڕی ماندوویی نەناس «ئەحمەد جبرەئیل»ی لە گەلی فەلەستین و تەواوی خەباتکاران و ھەڵسوڕاوانی بواری پڕشۆری خەباتی فەلەستین و تەواوی ڕۆڵگێڕانی خۆڕاگری لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیاو ھەروەھا لە کەس و کاری  سکرتێری گشتیی بەرەی گەل لە پێناوی ڕزگاریی فەلەستین سەرەخۆشیی کرد.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی جەختی لەوەش کردەوە کە، ئەم پیاوە بوێرە تێکۆشەرە، تەمەنی خۆی بۆ خەبات لە پێناوی نیشتیمانی داگیرکراوو گەلە چەوساوەکەی دایە سەر.

سەرپەیڤ