پیشانگای تایبەتیی ئوراسیا لە تاران: ناساندنی بارستاییەکانی ھەناردەی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i398506-پیشانگای_تایبەتیی_ئوراسیا_لە_تاران_ناساندنی_بارستاییەکانی_ھەناردەی_ئێران
یەکەم پیشانگای تایبەتیی ئوراسیا لە ئێران بە بەشداریی کۆمپانیاکانی ئەندامی یەکێتیی ئابووریی ئوراسیا لە ١٨ ھەتا ٢١ ی پوشپەڕ لە شوێنی ھەمیشەیی پیشانگای نێونەتەوەیی تاران کارایە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 11, 2021 06:39 Asia/Tehran
  • پیشانگای تایبەتیی ئوراسیا لە تاران: ناساندنی بارستاییەکانی ھەناردەی ئێران

یەکەم پیشانگای تایبەتیی ئوراسیا لە ئێران بە بەشداریی کۆمپانیاکانی ئەندامی یەکێتیی ئابووریی ئوراسیا لە ١٨ ھەتا ٢١ ی پوشپەڕ لە شوێنی ھەمیشەیی پیشانگای نێونەتەوەیی تاران کارایە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، پیشانگای تایبەتیی ئوراسیا لە ئێران بە بەشداریی ٣٠ کۆمپانیا لە قڕقیزستان، پتر لە ١٠ کۆمپانیا لە کازاخستان و ھێندێک کۆمپانیا لە بیلاڕووس لە پاڵ کۆمپانیا جۆربەجۆرەکانی ئێران بەرپا کراوەو ئەم کۆمپانیا گەلە دەستھات و بەرھەمەکانیان لە بەشە جۆربەجۆرەکاندا پیشان داوە.

یەکەم پیشانگای تایبەتیی ئوراسیا لە تاران وەک ەرفەتێک بۆ ناساندنی بارستایی ھەناردە ئێران و وڵاتانی  ئەندامی یەکێتیی ئابووریی ئوراسیاو ھەروەھا پەرەپێدانی ھاوکارییە بازرگانییەکان ڕاگەیەندراوە.

یەکەم پیشانگای تایبەتیی ئوراسیا لە ئێران بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لە کاتژمێر ١٠ ھەتا ٦ی ئێوارە بە ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکانی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شوێنی ھەمیشەیی پیشانگای نێونەتەوەیی تاران میوانداری بازگانان، پیشەوەران و ڤۆگرانی دیکەیە.