دوایین ئاماری کۆرۆنا لە ئێران ، مردنی 182 کەس
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i398559-دوایین_ئاماری_کۆرۆنا_لە_ئێران_مردنی_182_کەس
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 20829 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 12, 2021 14:00 Asia/Tehran
  • دوایین ئاماری کۆرۆنا لە ئێران ، مردنی 182 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 20829 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 182 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 86 هەزار و 41 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا سێ ملیۆن و 394 هەزار و 279 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا دوو ملیۆن و 41 هەزار و 541 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.