دوایین ئاماری کۆرۆنا له ئێران ، مردنی 175 کەس
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i398722-دوایین_ئاماری_کۆرۆنا_له_ئێران_مردنی_175_کەس
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 15139 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 17, 2021 14:08 Asia/Tehran
  • دوایین ئاماری کۆرۆنا له ئێران  ، مردنی 175 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 15139 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 175 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 86 هەزار و 966 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا سێ ملیۆن و 501 هەزار و 79 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا دوو ملیۆن و 118 هەزار و 348 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.