ئاب 04, 2021 07:04 Asia/Tehran
  • «ئێنریکە مۆڕا» گەییشتە تاران

«ئێنریکە مۆرا» سکرتێری کشتیی پێکھاتەی ھەنگاوی بیانیی یەکێتیی ئەورووپا بۆ بەشداری کردن لە ڕێ و ڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە ڕێگای فڕگەی نێونەتەوەیی ئیمام خومەینی(رە)ەوە گەییشتە تاران.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، «ئێنریکە مۆرا» ھەرکە گەییشتە فڕگەی نێونەتەوەیی ئیمام خومەینی(رە) لە لایەن چەند بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێشوازیی لێ کرا.

چەند کاژێرێک لەمەوپێش «برۆنۆشول» سەرۆکی مێزی ھەنگاوی یەکێتیی ئەورووپاو «ستیفان» کلێمێنت»ی باڵوێزی ئەم یەکێتییە لە ڤییەناش لەگەرمەی پێشوازیی چەند بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئێران و ھەروەھا خاتوو «کریستینا ڕادی» باڵوێزی ئۆسلۆڤۆنی لە تاران گەییشتبوونەتە فڕگەی ئیمام خومەینی(رە).

ڕێ و ڕەسمی سوێند خواردنی سەرۆک کۆماری تازەی ئێران ڕۆژی پێنج شەممەی ئەم حەوتەیە بە ئامادە بوونی کاربەدەستانی فەرمیی وڵاتانی جۆربەجۆری جیھان لە  مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بەرپا دەکرێت.

سەرپەیڤ