دیاری کرانی سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i399512-دیاری_کرانی_سەرۆکی_نووسینگەی_سەرۆک_کۆماری_ئێرانی_ئیسلامی
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە بڕیارێکدا «غوڵامحسەین ئیسماعیلی»ی کرد بە سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک کۆمارەتی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 08, 2021 17:12 Asia/Tehran
  • دیاری کرانی سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە بڕیارێکدا «غوڵامحسەین ئیسماعیلی»ی کرد بە سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک کۆمارەتی.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، «غوڵامحسەین ئیسماعیلی» خاوەنی پێشینەی جۆربەجۆری بەڕێوەبەرایەتی لەوانە لە دەزگای داد بووەو بەرلەمەس وتەبێژو سەرۆکی بنکەی سەرۆکایەتیی ھێری دادی ئێران بووە.

«غوڵامحسەین ئیسماعیلی» لە گیانبازانی سەردەمی بەرەڤانیی پیرۆزە.

ھەروەھا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی یەکشەممە لە بڕیارێکدا «موحەممەد موخبیر»یشی کرد بە جێگری یەکەمی خۆی.