ئاب 11, 2021 13:29 Asia/Tehran
  • «شەمخانی» لە دیداری لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق: ھەڵس و کەوتی گومان لێکراوی ئەمریکا، بریتانیاو ڕژێمی زایونیمان لە ژێر چاودێری دایە

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران،لە دیدار لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق، جەختی کرد: ھەڵس و کەوتی گومان لێکراوی ئەمریکا، بریتانیاو ڕژێمی زایونیمان لە ژێر چاودێری دایە.

بەپێی ڕاپۆرتی نووسینگەی سکرتاریەتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانی «عەلی شەمخانی» سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە دیدار لەگەڵ «فۆئاد حسەین» وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراێ، ھەڵس و کەوتەکانی ئەمریکا ، بریتانیاو دژێمی زایونیی لە ناوچەکەدا بە بەستێن خۆشکردنێک زانی لە ئاراستەی دروست کردنی ئاژاوەو گێرەشێوێنی لەنێوان وڵاتانی دەڤەری کەنداوی فارس.

شەمخانی وتیشی: بە زاڵ بوونی تەواو بەسەر ئامانجەکانی پشت پەردەی ئەو ھەنگاوانە کە دیارە زەبروەشاندن لە سەقامی ناوچەکەیە ئامادەی پوچەڵ کردنەوەی ئەو پیلانانەین.

ناوبراو وێڕای ئاماژە کردن بە بەردەوامی ئامادە بوونی پڕمەترسی و سەرەڕۆیانەی لەشکریانی ئەمریکی و دەستوەردانە ئاشکراو نھێنییەکانیان لە کاروباری نێوخۆیی وڵاتانی ناوچەکە وتی: بەردەوامیی ئەم ھەل و مەرجە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە زیاتر لە ھەر کاتێکی دیکە پەرە پێ دەدات.

«شەمخانی» ھەروەھا لە سەر پێویستیی ڕاپەڕێندرانی تۆکمەوتەواوی ھەرچی خێراتری ڕێککەوتننامەکانی نێوان تاران و بەغداش کە دەتوانێ ھەنگاوێکی بەرز بێت لە ئاراستەی پەرە پێدانی ڕادەی ھاوکارییەکان و تەناھی و ئاسودەیی گەلانی ھەردووک وڵاتەکەی لێ بکەوێتەوە، پێی داگرت.

لە دیدارەکەدا «فۆئاد حسەین» وەزیری دەرەوەی عێراقیش وێڕای پیرۆز کردنی بەرپاکرانی شکۆمەندو سەرکەوتووی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی لە ئێران وتی: سەقامی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە ئێران جێگای خۆشحاڵی و گەشانەوەی دەوڵەت و جەماوەری عێراقە.

وەزیری دەرەوەی عێراق وتیشی: وەکو دەوڵەتی عێراق لەگەڵ ھەر ڕەوت و گروپێکدا کە بە ھەر شێوەیەک بیانەوێت لە خاکی عێراق بۆ ھەڕەشەکردنی ئاسایشتی لە ئێران کەڵک وەربگرن بەتوندی دەجوڵێینەوە.

«فۆئاد حسەین» وێڕای خۆشحاڵی دەربڕین لە چارەسەریی بەرەبەرەی گرفتی دانەوەی قەرزەکانی عێراق بە ئێران وتیشی : گەرچی پەیوەندیی ئابووری و بازرگانیی نێوان تاران و بەغدا لە ئاستێکی گونجاودایە، بەڵام بە سەرنجدانی ئەو ھەموو بارستاییەی ھاوکاریی نێوان دوو وڵات، ئامادەی بەرز کردنەوەی ئاستی پەیوەندییە ھەمەلایەنەکانین لە گەڵ دەوڵەتی تازەش لە ئێراندا.

سەرپەیڤ