نوێنەرێکی کوردی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: مەرجی گەڕانەوەی ئێران بۆ دانوستانی بەرجام ھەڵوەشانەوەی تۆکمەوتەواوی بایکۆتە ملھوڕانەکانە
«شەھریار حەیدەری» ئەندامی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وتی: مەرجی گەڕانەوەی ئێران بۆ دانوستانی بەرجام ھەڵوەشانەوەی تۆکمەوتەواوی بایکۆتە ملھوڕانەکانە.
«شەھریار حەیدەری» نوێنەری قەسری شیرین و سەرپێڵی زەھاو لە مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران و ئەندامی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیس، ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژێکی تایبەتی دا لەگەڵ ھەواڵدەریی ئێران پرێس، لە وەڵامی بژاردەی تازەی «بایدێن» لە بارەی ھەڵوەشاندنەوەی بەرتەسکی بایکۆتەکان لە بەرامبەر ڕاگیرانی پیتاندنی ئۆران ڕایگەیاند: لە کۆماری ئیسلامیی ئێران باسی ھەڵوەشانەوەی بایکۆتەکانی باسێکی حکومەتییەو بە سەرنجدانی گەڵاڵەی ھەنگاوی ستراتژیانە ڕێبازێکی تەواو دیارییە.
حەیدەری وتیشی: سیاسەتی حکومەت ئەمەیە کە ئەگەر ھەر بەڕاستی لایەنەکانی بەرجام بیانەوێت بۆ دانوستانەکان بگەڕێنەوە، دەبێ تەواوی بایکۆتەکانی ٤٠ ساڵی ئەم دواییە ھەڵوەشێنرێتەوە، ئەگینا کۆماری ئیسلامیی ئێران ھیچ ھەلێک بۆ لایەنەکانی بەرجام ناڕەخسێنێ.
ئەم ئەندامەی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ڕاشیگەیاند: گۆماری ئیسلامیی ئێران وڵاتێکی ھێزمەندەو میکانیزمی خۆی ھەیە، بەڵام ئەو ھەنگاوانەی کە لە ماوەی چەند ساڵی ئەم دواییە ھەڵیگرتووە بە تایبەت پەیوەست بە پرسی ناڤۆکییەوە ،جێگای قەبووڵی کۆمەڵگا نێونەتەوەییەکان بووە.
ئەم نوێنەرە کوردەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وتیشی: بایدێن لە ژێر کاریگەریی لۆبییەکانی سەعودی و زایونی دایەو ھەر بۆیە لە ئێستادا قسەکانی خۆی سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ بەرجام پێشێل کردووە.